به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا: له سووریا شكستمان هێناوه
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، جێفری فێڵتمان، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا له سووریا شكستی هێناوه و دۆسییه‌ی سووریا له پێشینه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا نییه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "الشرق الأوسط"، فێڵتمان گوتی: ئیداره‌كانی تره‌مپ و ئۆباما نه‌یانتوانی ئه‌نجامێكی به‌رهه‌ست له سووریا به‌ده‌ست بهێنن، مه‌گه‌ر ته‌نیا ئه‌وه‌ی شكست به داعش هێنرا.
گوتیشی: كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی كه‌ڵه‌كه‌بووی سیاسی، ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژێرخانیی درووست بوون، كه چیدیكه دیمه‌شق ناتوانێت چاره‌سه‌ریان بكات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێران و حزبوڵڵا و رووسیا گه‌یشتنه سووریا بۆ رزگاركردنی دیمه‌شق، ئه‌وان بۆ رزگاری سیسته‌مه‌كه گه‌یشتوون نه‌ك چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری سووریا".
روونیشیكرده‌وه، بڕوام وایه ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بایه‌خ به دۆسییه‌ی سووریا نادات و دانانی كه‌سێك وه‌ك نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا له پێشینه‌ی ئیداره‌ی بایدن نییه.
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ