له‌ ئه‌عزاز ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه‌

میدیای خۆجێیی له‌ ئه‌عزاز، بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
دیمه‌نێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌
دیمه‌نێكی ته‌قینه‌وه‌كه‌

K24 – هه‌ولێر:

میدیای خۆجێیی له‌ ئه‌عزاز، بڵاویانكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك كه‌س له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.

ئه‌عزاز، له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی سوپای توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی دایه‌ و به‌ ناوچه‌یه‌كی ستراتیژی و بنكه‌ی سه‌ره‌كی میلیشیاكان ده‌ناسرێت.

ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ نزیك سه‌نته‌ری رۆشنبیری نزیك له‌ باره‌گای "حكومه‌تی كاتی به‌رهه‌ڵستكارانی سووریا" روویداوه‌.

روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كه‌ باره‌گاكه‌ی له‌ به‌ریتانیایه‌، بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا دوو ئافره‌ت و منداڵێك و سێ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی (30) كه‌سیش بریندار بوون و ژماره‌یه‌كیان ره‌وشی ته‌ندرووستیان مه‌ترسیداره‌.

دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌
دیمه‌نێكی رووداوه‌كه‌

سه‌رچاوه‌: روسیاالیوم

وه‌رگێڕان: ئ.ڕ