ئه‌گوێرۆ رزگاری بوو
سێرخیۆ ئه‌گوێرۆ چاكبوونه‌وه‌ی له ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند و په‌یوه‌ندی به تیپه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ ئاماده‌كاری بۆ یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه له پرێمه‌رلیگ له دژی یانه‌ی بێرنلی.
ئه‌گوێرۆی ئارجێنتینی ئه‌ستێره‌ی مانچێسته‌ر سیتی له تویته‌ری خۆی به فه‌رمی رایگه‌یاند به ته‌واوه‌تی له ڤایرۆسی نه‌گریسی كۆرۆنا رزگاری بووه و له هۆڵی وه‌رزشیی مه‌شق و راهێنان ده‌كات.
ئه‌گوێرۆ ئاماژه به‌وه ده‌كات به تامه‌زۆریه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی ده‌ست به راهێنان بكاته‌وه و به‌شداری یارییه‌كان بكات.
ئه‌گوێرۆ له 21ـی ئه‌م مانگه رایگه‌یاند كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و بۆ ماوه‌ی 10 رۆژ له یانه‌كه‌ی و له یاریكردن دابڕا.
ئه‌گوێرۆ به گۆڵكاری مێژوویی مانچێسته‌ر سیتی داده‌نرێت و خاوه‌نی 256 گۆڵه، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه دوای ته‌واوبوونی گرێبه‌سته‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی جێبهێڵێت.