پێشمەرگە شكستی بە ھێرشێكی چەكدارانی داعش ھێنا

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/8ab16366-ee38-4be3-ba2c-b0f169d8761e/hershi%20daiesh%20bo%20rojaway%20karkuk.ism/manifest

K24 - كەركووك

پەیامنێری (كوردستان24) رایگەیاند: "شەوی رابردوو چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای كەركووك ھێرشیان كردووەتە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و لە رووبەڕووبونەوەیەكی سەختدا ھێزی پێشمەرگە شكستی بە ھێرشی داعش ھێنا.

عەقید سەفەر بێسەری جێگری فەرماندەی لیوای 11ی ھێزی پێشمەرگە بە (كوردستان24)ی راگەیاند: "كاتژمێر 1ی شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و شەڕێكی سەخت دەستیپێكرد، ھێزی پێشمەرگەی كوردستان لە ھەموو لایەك لێیان ھاتنە دەست ھێرشەكەیان تێكشكاند".

یەكێك لە پێشمەرگەكان كە بەشداری لە شەڕی شەوی رابردوو كردووە دەڵێ: "دڵنیایی دەدەینە خەڵكی كەركووك و ھەموو كوردستان، رێگە نادەین داعش بێتە ناو خاكی كوردستان".

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو چەكدارانی داعش لە چەند میحوەرێكەوە ھێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە، بەڵام پێشمەرگە شكستی بە سەرجەم ھێرشەكانی داعش ھێنا.