داعش له گوڵاڵه و خانه‌قین هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زای خانه‌قین رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سنووری ئه‌و قه‌زایه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق و تا ئێستا شه‌ڕ به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "چه‌كدارانی داعش له گوندی "شێرك"ی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین و ناوچه‌ی "ئیسڵاح"ی سه‌ر به ناحیه‌ی گوڵاڵه هێرشی سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقیان كردووه".
گوتیشی: "تا ئێستا شه‌ڕی نێوان چه‌كدارانی داعش و هێزه ئه‌منییه‌كان له‌و ناوچانه به‌رده‌وامه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و دوو هێرشه ئاشكرا بكات.
H.B