كوڕی سه‌ركرده‌ی حه‌شدی توركمانی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له خورماتوو ده‌ستگیركرا
K24- كه‌ركووك:
كوڕی سه‌ركرده‌یه‌كی دیاری حه‌شدی توركمانی له قه‌زای خورماتوو له سنووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ناوی "مه‌هدی نیازی ئۆغلۆ" ده‌ستگیركرا، كه باوكی یه‌كێكه له سه‌ركرده دیاره‌كانی حه‌شدی توركمانی و دامه‌زرێنه‌ری لیوای 16ی شه‌عبی توركمانییه و پێشتر له‌سه‌ر پشكی پێكهاته‌ی توركمان، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بووه.
له نووسراوێكدا كه كۆپییه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه و واژووی هه‌یسه‌م سه‌عدون ساڵح، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی خورماتووی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی دادوه‌ری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی خورماتوو كراوه، ئاماژه به‌وه دراوه، كه تۆمه‌تبار به‌ناوی "مه‌هدی نیازی ئۆغلۆ" به تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی خێراوه ده‌ستگیركراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، ناوبراو له بازگه‌ی باكووری خورماتوو ده‌ستگیركراوه و ده‌ستیش به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی حه‌شیش، سیمكارتێك و ده‌مانچه‌یه‌كدا گیراوه، كه له‌ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا بوون.
H.B