وەزیری پەروەردە و لیژنەیەكی پەرلەمان تاوتوێی سێ پرس دەكەن

ئەمرۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان
پەرلەمانی كوردستان
پەرلەمانی كوردستان

K24 - ھەولێر

 سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ میوانداری وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکەن، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر سێ بابەت، بڕیاریشە کۆبوونەوەكە كاتژمێر 11ی نیوەڕۆ دەست پێبكات.

رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان  بە کوردستان24ی گوت: "لیژنەکەمان ئەمڕۆ میوانداری ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی کردووە. گفتوگۆ لەسەر سێ بابەت دەكەین كە بریتین لە پێدانی کتێبی پڕۆگرام بەو قوتابخانانەی کە لە وڵاتانی ئەوروپاو بەزمانی کوردی دەخوێنن، ھەروەھا تاوتوێی رەخساندنی دەرفەتی دامەزراندن بۆ شارەزایانی پەروەردە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ وڵات کەساڵانێکە لەدەرەوەی وڵات لەبواری پەروەردە وانە دەڵێنەوەو خزمەت دەکەن".

رێبوار بابکەیی راشیگەیاند: "کردنەوەی قوتابخانە بە زمانەکانی بیانی بەپێی توانا بۆ ئەو منداڵانەی کە لەگەڵ خێزانەکانیان لە تاراوگە گەڕاونەتەوە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە".