ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كوده‌تای میانمار راگه‌یاند

K24 – واشنتن:
به‌رەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، له وڵاتی میانمار کودەتای سەربازی روویدا، سوپای وڵات ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ده‌ست و دۆخی نائاسایی راگه‌یه‌ندرا، پاش ئه‌م رووداوانه، كۆشكی سپی و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆیان راگه‌یاند.
جین ساكی گوته‌بێژی كۆشكی سپی رایگه‌یاند، جه‌یك سولیڤان راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی كۆشكی سپی، سه‌رۆك بایدنی له رووداوه‌كانی میانمار ئاگادار كردوه.
له به‌یاننامه‌كه‌ی كۆشكی سپی دا هاتووه: "واشنتن داكۆكی له بناغه‌كانی دیموكراسی له میانمار ده‌كات و داوا له سوپا و سه‌رجه‌م گرووپه‌كان ده‌كات پابه‌ندی یاسا بن و گشت ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌مڕۆ گیراون ئازاد بكرێن. ئه‌مه‌ریكا له دژی هه‌ر هه‌نگاوێكه له ده‌ره‌وه‌ی ئاكامه‌كانی دوایین هه‌ڵبژاردن بێ، ئه‌گه‌ر باره‌كه راست نه‌كرێته‌وه ئه‌وه ئه‌مه‌ریكا دژی به‌رپرسیارانی ئه‌م دۆخه هه‌نگاو ده‌نێ".
هاوكات ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كی جیادا، به توندی نیگه‌رانی خۆی له‌و رووداوانه ده‌ربڕی و داوای كرد، كه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و كاربه‌ده‌ستانی میانمار ئازاد بكه‌ن.
بلینكن له به‌یاننامه‌كه‌ی دا ده‌ڵێ: "ئازادكردنی گیراوه‌كان، رێزگرتنه له خه‌ڵكی میانمار كه 8ی مانگی 11ی 2020 له هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌دا، قسه‌ی خۆیان كردووه. ئه‌مه‌ریكا تاكوو خه‌ڵكی میانمار دیموكراسی، ئازادی، ئاشتی و پێشكه‌وتن ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن له پشتیوانی كردنیان به‌رده‌وام ده‌بێ".
كێشمه‌كێشی نێوان حزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سوپادا كاتێك هاته ئاراوه كه مانگی 11ی پار، له هه‌ڵبژاردندا، هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دیموكراسی، به رێبه‌ری ئۆنگ سان سووچی، توانی 83 له سه‌دی ده‌نگه‌كان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ساخته‌كاری له هه‌ڵبژارده‌نه‌كه‌دا پشتڕاست نه‌كردووه، به‌ڵا سوپا به بیانووی ساخته‌كاری ئاكامه‌كه‌ی قبووڵ نه‌كرد، پاش ساڵی 2011، ئه‌مه دووه‌مین هه‌ڵبژاردنی ئازاده له میانمار دێته ئه‌نجامده‌درێت.
به گوێره‌ی یاسای بنه‌ڕه‌تی میانمار، یه‌ك له‌سه‌ر چواری كورسییه‌كانی په‌رله‌مان هی سوپایه. هه‌روه‌ها وه‌زیرانی سێ كابینه‌ی گرنگی ده‌وڵه‌تی ئونگ سان سووچی له لایه‌ن سوپاوه دیاریده‌كران.
له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا، ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه سوپای میانمار كاروباری وڵات به ده‌سته‌وه ده‌گرێ. سوپای وڵاته‌كه له نێوان ساڵانی 1999 تاكوو 2011، ئیزنی نه‌داوه به‌رهه‌ڵستكاران ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ده‌ست.
ئونگ سان سووچی ته‌مه‌نی 75 ساڵه و كچی قاره‌مانی سه‌ربه‌خۆیی میانمار جه‌نه‌راڵ ئونگ سانه كه ساڵی 1948 كوژرا. سووچی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له میانمار خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌هێزه‌و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بوو، به‌ڵام به هۆی به‌رهه‌ڵستكاری هێزه سه‌ربازییه‌كان، له نێوان ساڵه‌كانی 1990 تاكوو 2010 یان له به‌ندیخانه بووه یان له ماڵه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
هاوبه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دیموكراسی كه سووچی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، ساڵی 2015 له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی میانماردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوبراو له‌گه‌ڵ كه‌سێكی بیانی ژیانی هاوبه‌شی پێكهێناوه و منداڵێكی لێی هه‌یه، رێگا نه‌درا ببێته سه‌رۆكی وڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سووچی له پله‌ی راوێژكاری ده‌وڵه‌تدا، به كرده‌وه وه‌كوو سه‌رۆكی وڵات چاوی لێده‌كرێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به هه‌ڵبژاردن پارته‌كه‌ی سووچی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، به‌ڵام له‌سه‌رده‌می ئه‌ودا سته‌مێكی زۆر له پێكهاته‌ی رۆهینگای موسڵمانان كراوه و به سه‌دان هه‌زاریان ئاواره‌ی وڵاتانی دراوسێ بوونه.