ئاماری نوێی كۆرۆنا.. 107 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركران

له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا دوو كه‌س به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌كاتی پشكنینی ڤایرۆسی له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌كاتی پشكنینی ڤایرۆسی له‌ یه‌كێك له‌ تاقیگه‌كان، وێنه‌: ئه‌رشیف

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌، به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ له‌ كۆی 4 هه‌زار و 943 پشكنین، 107 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌، 2 تووشبووی په‌تاكه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ له‌ هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌ له‌ سنووری پارێزگای دهۆك بوونه‌.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 395 تووشبوو له‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندرواه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 341ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 341ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا