نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی 120 هه‌زار ئاواره‌ی باكووری سووریا هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، ره‌وشی ژیانی 120 هه‌زار ئاواره له كه‌مپه‌كانی باكووری سووریا خراپه و ئه‌وان به هۆی سه‌رما و باران و ره‌شه‌باوه شه‌ڕی مانه‌وه له ژیان ده‌كه‌ن و زیانی زۆر به‌ر خێوه‌ته‌كانیان كه‌وتووه.
نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی روونیكردووه‌ته‌وه، كارمه‌ندانی ده‌زگا فریاگوزارییه‌كان به درێژایی رۆژ كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن رێگه‌كان بكه‌نه‌وه و كۆمه‌ك بگه‌یه‌ننه لێقه‌وماوان.
گوته‌بێژی نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له سووریا، "یه‌نس لیركه" گوتی: ره‌شه‌با و باران (21) هه‌زار و (700) خێوه‌تی وێران كردووه و ده‌یان هه‌زار كه‌س له (300) ناوچه بێ شوێن ماونه‌ته‌وه و منداڵێكیش گیانی له‌ده‌ستداوه و لانیكه‌م سێی دیكه بریندار بوون.
گوتیشی: منداڵان، ژنانی دووگیان، به‌ساڵاچووه‌كان زۆرترین مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان درووست بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له نێوان (12 - 25)ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری رابردوودا، شه‌ڕ و ململانێ چه‌كدارییه‌كانی ئیدلب، (235) هه‌زار هاووڵاتی ناچار كرد ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بهێڵن و روو له كه‌مپه‌كان بكه‌ن.
سه‌رچاوه: ڤی ئۆ ئه‌ی
وه‌رگێڕان: ئ.ڕ