مێسی پێش سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانی جیهان كه‌وته‌وه
دوای ئه‌و زانیارییانه‌ی له باره‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی بڵاوكرایه‌وه كه تێیدا ده‌ركه‌وت مێسی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین گرێبه‌سته له مێژووی تۆپی پێ، له به‌رامبه‌ردا سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه مێسی خاوه‌نی زۆرترین داهاته له نێو سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانی جیهاندا.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی ئێل مۆندۆی ئیسپانیا كۆپییه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌ی مێسی بڵاوكرده‌وه كه له 2017 له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا واژۆی له‌سه‌ر كرد بوو كه تێیدا لیۆ گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ 4 ساڵ به مووچه‌ی ساڵانه‌ی 167 ملیۆن دۆلار بۆ هه‌ر وه‌رزێك درێژ كرد بووه‌وه، كه تێیدا كۆی ئه‌و پاره‌یه‌ی له ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه ده‌ستی ده‌كه‌وێت ده‌گاته سه‌رووی 673 ملیۆن یۆرۆ.
له لایه‌كی دیكه‌وه رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا ریزبه‌ندی 10 وه‌رزشكاری له‌سه‌ر ئاستی جیهان بڵاوكرده‌وه كه تێیدا خاوه‌نی زۆرترین داهاتی وه‌رزشین، له نێو ریزبه‌ندییه‌كه ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی نابینرێت.
1ـ لیۆنێل مێسی (كاپتنی بارسێلۆنا) 674 ملیۆن دۆلار
2ـ پاتریك ماهومز (ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی ئه‌مریكا) 552 ملیۆن دۆلار
3ـ مایك تراوت (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 468 ملیۆن دۆلار
4ـ كانیلۆ ئاڤارێز (بۆكسێنه‌ری مه‌كسیكی) 400 ملیۆن دۆلار
5ـ نێیمار دا سیلڤا (ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان) 382 ملیۆن دۆلار
6ـ برایس هاربر (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 363 ملیۆن دۆلار
7ـ جیانكارلۆ كروز مایك ستانتون (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 357 ملیۆن دۆلار
8ـ جیریت كول (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 354 ملیۆن دۆلار
9ـ مانی ماتشادو (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 327 ملیۆن دۆلار
10ـ نولان ئارینادۆ (پیشه‌گه‌ری به‌یسبووڵ) 284 ملیۆن دۆلار