بەبڕیاری سەرۆک بارزانی خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست دەکرێت

لە چەمچەماڵ (350) خانوو بە کەسوکاری شەهیدان درا
درووستكردنی خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان
درووستكردنی خانوو بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدان

K24 - هه‌ولێر:

بەبڕیاری سەرۆك بارزانی،  (350) خانوو لە شارۆچكەی چەمچەماڵ بۆ كەسوكاری شەهیدان دروست كرا و پێشكەشیان كرا. بڕیارە ھەمان شێوەی ئەم كۆمەڵگەی نێشتەجێبوونە، لە چەندن شارۆچكەی دیكەش خانوو بۆ کەسوکاری شەهیدان دروست بكرێت، بەتایبەت ئەگەر دۆخی خانەقین و خورماتوو و كەركووكیش ئاسایی بكرێتەوە؛ ئەوا بەبڕیاری سەرۆك بارزانی كۆمەڵگەی نیشتەجێبون بۆ كەسوكاری شەھیدان دروست دەكرێت.

له‌گه‌ڵ حاجى ژن له‌نيوه‌ڕۆ تاوێكى گه‌رميان، له‌پێش ده‌رگاى ماڵه‌وه‌ دانيشتوون، چاوەڕێی كلیلی ئەو خانووە دەكەن، كە به‌ بڕیاری سەرۆك بارزانی لە شارۆچكەی چەمچەماڵ پێشكەش به‌ كەسوكاری شەھیدان دەكرێت.

كومه‌ڵگه‌ى نيشته‌جێبوونه‌كه‌ى چه‌مچه‌ماڵ، بریتییە لە (350) خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان، زۆرینەی خانووەكان رادەستی كەسوكاری شەهیدان كران و ئەوانیش دڵخۆشن و بەھەنگاوێكی گرنگی ئاوڕدانەوە لە كەسوكاری شەھیدان دەزانن.

دروستكردنى يه‌كه‌كانى نيشته‌جێبوون بۆ كه‌سوكارى شه‌هدان لە چەمچەماڵ، لە چوارچێوەی ئەو پڕۆسەیەیە، كە دەستی پێكراوە بۆ دروستكردنی خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدانی كوردستان، كه ‌راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن سه‌رۆك بارزانيیه‌وه‌ بڕيارى له‌سه‌ر دراوه‌، هەروەها (70) خانووش لە دەربەندیخان بۆ كەسوكاری شەهیدان دروست كرا و رادەستیان كرا، لە رانیە و دوكانیش كراوە و پڕۆسەكە بەردەوام دەبێت.

بۆداهاتووش ئەگەر بارودۆخی كەركووك و خانەقین و خورماتووش ئاسایی بێتەوە، لەو ناوچانەش بەبڕیاری سەرۆك بارزانی خانوو بۆ كەسوكاری شەهیدان دروست دەكرێت.

د.ی