پەرلەمان (3) داواکاری رەوەندی کوردی بە حکومەت دەدات
K24 - ههولێر:
لیژنهیهكی پهرلهمانی كوردستان، (3) داواکاریى رەوەندى کوردی خستە بەردەم وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى پەروەردەش دەیخاتە بەردەم ئەنجوومەنى وەزیرانی ههرێمی كوردستان.
ئالان حەمە سهعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستانیش رایگهیاند، ھەوڵ دەدەن بەشێک لەو کێشانەی لە دەسەڵاتی وەزارەتى پەروەردەيه، بە زووترین کات چارەسەری بکەن.
لەسەر داواکاری لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان، وەزیری پەروەردە سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و چەند داواکارییەکی رەوەندی کوردستانی پێشکەش بە وەزارەتی پەروەردە کرا، کە لە ناوەوە و دەرەوەی ههريمى کوردستان کێشەی پەروەردە و پڕۆگرامی خوێندنیان ھەیە.
وەزیری پەروەردە ئاماژهی بهوه کرد، وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان داواکارییەکانى وەرگرتووە و تێگەیشتنيان بۆ ئەو بابەتە هەیە و دەیخەنە بەردەم ئەنجومەنى وەزیران.
ئالان حەمە سعید، وەزیری پەروەردە گوتی: "بهڵێنی ههموو پشتیوانییهكمان پێداون، ئهمساڵ ههندێك لهو داواكارییانهمان جێبهجێكردووه، له ساڵی ئایندهشدا پێداویستی زیاتریان بۆ جێبهجێ دهكهین، ئهوهی گرنگ بوو، زانیاری نوێمان داوهته لیژنهكه، بۆ رهوهندی كوردی و ئهو بیانییانهی دێنه ههرێمی كوردستان، چهندین قوتابخانهمان به زمانی جیاجیا ههیه و دهتوانن لێی سوومهند ببن".
ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکان و رەوەندی کوردستانیش روونیكردهوه، لەگەڵ وەزارەتى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، گفتوگۆمان لەسەر (3) تەوەر كردووه، ئەوانیش دابینکردنى پڕۆگرام و کتێبی پەروەردەیی بۆ خوێندنى کوردى و دامەزراندنى ئەو كهسانەى لە دەرەوەى کوردستانەوە دێنەوە، تەوەرى سێیەمیش دەستەبەرى مافى خوێندن بۆ ئەوانەى، کە لە دەرەوەى کوردستان دەگەڕێنەوە، بەڵێنيش درا، بەشێک لە کێشەکانی پڕۆگرامی خوێندنی رەوەندی کوردی بە زووترین کات چارەسەر بکرێت.
فیربوونی زمان و ئەدەب و میژووی کورد لای مندالانی کورد لە قوتابخانەکانی وڵاتانی ئەوروپا و دەرفەت دان بەکادیرانی پەروەردە و خویندن، کە ساڵانێکە لە دەرەوەی وڵات لە بواری پەروەردە وانە دەڵێنەوە و خزمەت دەکەن و کردنەوەی قوتابخانە بە زمانەکانی بیانی بەپیی توانا بۆ ئەو منداڵانەی، کە لەگەڵ خێزانەکانیان لە تاراوگە گەڕاونەتەوە، بەشێک له داواکاری رەوەندی کوردستانین لە وەزوارتی پەروەردەی ھەرێمی کوردستان، کە راشکاوانە لەگەڵ وەزیری پەروەردە گفتوگۆی لەسەر کرا و بەم زووانە دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.
د.ی