ته‌ندروستی جیهان: كێرڤی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان روو له دابه‌زینه
K24- هه‌ولێر:
تێدرۆس ئەدهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاند: ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەموو جیهان لە پاشەکشەدایە و لە 3 هەفتەی رابردوەوە ژمارەی تووشبوون بەو په‌تایه لە هەموو جیهان کەمیکردووە.
سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و ئەوە دەسەلمێنێت کە دەتوانین ڤایرۆسەکە کۆنترۆڵ بکەین.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌دهانۆم گوتی: "بۆ سێیەم هەفتەی یەك لەداوی یەکە، ژمارەی تووشبوون بە کۆڤید 19 لە هەموو جیهان کەمیکردووە. بەڵام هێشتا چەند وڵاتێك ماون کە ژمارەی تووشبوون تێیاندا زیاد دەکات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئەگەر لەسەر ئاستی جیهان ژمارەکان وەربگرین، هەواڵێکی دڵخۆشکەر و هاندەرە".
سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان جه‌ختیكرده‌وه، "ئەو دابه‌زینه‌ی رێژه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ئەوە دەسەلمێنت، کە سەرەرای ده‌ركه‌وتنی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسەکە، بەڵام دەتوانین ئەم ڤایرۆسە کۆنترۆڵ بکەین".
هه‌وره‌ها گوتی: "بەدرێژایی ساڵی رابردوو بینیومانە کە وڵاتان لەگەڵ کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووەکانیان، قەدەغەی هاتووچۆیان هەڵگرتووە، ژیانیان ئاساییکردووەتەوە، رێژەی پابەندبوونی خەڵکیش کەمبووەتەوە و جارێکی دیکە ڤایرۆسەکە گەراوەتەوە".
H.B