ژمارەیەك كێلی مەزاری شەھیدانی ھەڵەبجە دەشكێندرێن

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە: لە دادگا سكاڵامان تۆمار كردووە
دیمەنی كێلە شكێندراوەكانی مەزاری شەھیدانی ھەڵەبجە - فۆتۆ: ئەڤین عەتا
دیمەنی كێلە شكێندراوەكانی مەزاری شەھیدانی ھەڵەبجە - فۆتۆ: ئەڤین عەتا

K24 – ھەڵەبجە

لە مەزارگەی شەھیدانی ھەڵەبجە ژمارەیەك كێل شكێندراون و بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەش سكاڵا تۆمار كردووە و دەڵێ "ژمارەیەك منداڵ بوونە و لە رێگەی كامێرای چاودێری ناوسراونەتەوە".

ئەڤین عەتا، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەڵەبجە رایگەیاند: "چەندین جارە كێلەكانی مەزاری شەھیدان دەشكێندرێن، ئەمجارەش زیاتر لە 75 كێلی مەزارەكان شكێندراون، دەگوترێت لەلایەن ژمارەیەك منداڵەوە، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجەش لە دادگا سكاڵای تۆمار كردووە".

سەرخێڵ غەفار، بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە بە كوردستان24ی گوت: "دوێنێ دووشمەممە 1/2/2021 ئاگادار كراینەوە كە لەلایەن چوار منداڵ زیاتر لە 75 كێلی مەزاری شەھیدانی ھەڵەبجە، لە رێگەی كامێراكانی چاودێری منداڵەكان ناسراونەتەوە و لە دادگا سكاڵای یاساییمان لەسەر تۆمار كردون".

گوتیشی: "لە رووی یاساییەوە تەمەنی ئەو منداڵانە ھی ئەوە نییە بدرێنە دادگا، بەڵام رەنگە لە رێگەی دادگاوە دایك و باوكیان ئاگادار بكرێنەوە".

بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی ھەڵەبجە، ئاماژەی بەوەشكرد: "پێشتریش لەلایەن كۆمەڵێك منداڵی دیكە ژمارەیەك كێلی مەزاری شەھیدان شكێنراون".

راشیگەیاند: "لەگەڵ بوونی ھەڵەبجە بە پارێزگا، ئێمە چاوەڕێ بووین كۆمەڵێك پڕۆژە لە شارەكە جێبەجێ بكرێن، بەڵام قەیرانی دارایی رێگەی نەدا ئەوەی پێویستە بۆ ھەڵەبجە بكرێت، یەكێك لە گرفتەكان ئەوەیە پاسەوانی تایبەت نییە تا مەزاری شەھیدان بپارێزن، چونكە میلاكی ھێزەكانی ناوخۆ لە ھەڵەبجە كەمە، ناتوانرێت بنكەیەك بە جێگیری لەسەر مەزار بھێڵدرێتەوە".

ئەمە لە كاتێكدایە ھەفتەی رابردوو شەوی ھەینی 29/1/2021 پەیکەری فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە دوای پێنج مانگ لە دانانی لە قەڵادزێ شکێندرا.

فەقێ ئەحمەدی دارەشمانە ناوی تەواوی (میر ئەحمەد کوڕی کاکە شێخی کوڕی میر ئەبداڵی یەکەم کوڕی میر شەمسەدینی میری جەزیرا بۆتان)ە باپیرە گەورەی بابانەکان و میراودەلییەکانی پشدەری و فەیزوڵڵا بەگییەکانی بۆکانە.