عه‌نكوشی ده‌یه‌وێت سه‌رهه‌نگ موحسین و ساموێل ئیتۆ به‌یه‌كه‌وه بگوازێته‌وه
له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له خوله‌كانی عێراق كه له ده‌ستپێكی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیپێكردووه، حوسێن عه‌نكوشی سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانییه ده‌یه‌وێت به‌یه‌كه‌وه سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزی كورد و ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری كامیرۆنی به‌یه‌كه‌وه له یانه‌كه‌ی كۆبكاته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 حوسێن عه‌نكوش سه‌رۆكی یانه‌ی دیوانییه خۆی په‌یوه‌ندی به سه‌رهه‌نگ موحسین كردووه و داوای لێكردووه رازی بێت په‌یوه‌ندی به یانه‌كه‌یانه‌وه بكات،
به‌ڵام سه‌رهه‌نگ موحسین ره‌تی كردووه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی گرێبه‌ستی دوو ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا هه‌یه، میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقیش كوردستان24ـیان وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌كارهێنا و به‌خێرایی ئه‌و گفتووگۆیه‌ی نێوان عه‌نكوشی و سه‌رهه‌نگ موحسین‌یان بڵاوكرده‌وه كه كوردستان24 وه‌كو یه‌كه‌مین میدیا ئاشكرای كرد بوو.
سه‌رهه‌نگ موحسین گۆڵپارێزی ناسراوی كوردستان ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌مانه‌ی به‌غدا ئاستێكی باش پێشكه‌ش ده‌كات و له 16 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقی 9 كلین شیتی هه‌بووه و به یه‌كێك له باشترین گۆڵپارێزه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی عێراقی داده‌ندرێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، حوسێن عه‌نكوشی له تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه هێرشبه‌رێكی جیهانی له گواستنه‌وه‌ی زستانه بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی دیوانییه ده‌گوازێته‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه حوسێن عه‌نكوشی ئامانجی ئه‌وه‌یه ساموێل ئیتۆی هێرشبه‌ری پێشووی بارسێلۆنا بۆ خولی نایابی عێراقی و یانه‌ی دیوانییه بگوازێته‌وه.
ساموێل ئیتۆی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر یاری بۆ یانه‌كانی ریال مه‌درید، بارسێلۆنا، چێڵسی، ئینته‌ر میلان، ئێڤه‌رتۆن، سامپدۆریا، ئانتالایا سپۆر كردووه، له هاوینی 2019 له خولی قه‌ته‌ری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند، به‌ڵام عه‌نكوشی ده‌یه‌وێت هێرشبه‌ره كامیرۆنییه له بڕیاری وازهێنانی پاشگه‌ز بكاته‌وه و له ده‌رگه‌ی یانه‌ی دیوانییه بیگه‌ڕێنێته‌وه یاریكردن.