ئێران تیمی كه‌شتییه ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه‌ی كۆریای باشوور ئازا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، تاران رێگه به ئازادكردنی تیمی ئه‌و كه‌شتیه‌ی كۆریای باشوور ده‌دات، كه له 4ی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن سو‌پای پاسدارانی ئێرانه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو.
سه‌عید خه‌تیبزاده، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی: "تاران ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌وه داوه، رێگه به تیمی ئه‌و كه‌شتییه‌ی كۆریای باشوور بدات ئێران جێ بهێڵن، كه له‌لایه‌ن سو‌پای پاسدارانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی كۆریای باشوور، تیمی كه‌شتییه‌كه‌ی كۆریای باشوور كه به تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه له كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، ره‌زامه‌ندیان به‌ده‌ست هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی ئێران جێ بهێڵن".
له سه‌ره‌تای مانگی رابردوو كه‌شتیی نه‌وتی "ئێم تی هانكۆك كیمی"ی كۆریای باشوو، كه تیمه ده‌ریاوانییه‌كه‌ی له 20 كه‌س پێكهاتبوون، به تۆمه‌تی پیسكردنی ژینگه له‌لایه‌ن هێزێكی سو‌پای پاسدارانی ئێرانه‌وه له ئاوه‌كانی كه‌نداو ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا، له‌كاتێكدا كۆمپانیا به‌كارخه‌ره‌كه‌ی ئه‌و كه‌شتییه ره‌تی ده‌كاته‌وه كه هۆكاره‌كه پیسكردنی ژینگه بێت.
به‌رپرسانی ئێران جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، كه ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ئه‌و كه‌شتییه پرسێكی ته‌كنیكییه و په‌یوه‌ندی به بنه‌ما یاسایی و دادگاییه‌كانه‌وه هه‌یه.
جێگای ئاماژه‌یه، تاران داوا له سیئۆل ده‌كات، رێگه بدات ئێران ده‌ستی به‌و پارانه‌ی خۆی بگات، كه له‌چوارچێوه‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران له كۆریای باشوور بلۆك كراون.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز+ یونهاب
H.B