ڤیدیۆ.. له كۆنگره‌یه‌كی ده‌نگدانی حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان بوو به شه‌ڕه‌شه‌ق و پێكدادان
K24- هه‌ولێر:
له كۆنگره‌یه‌كی ده‌نگدانی حزبی داد و گه‌شه‌پێدانی توركیا "ئاكپارتی" له ئیستانبوڵ، كه به حزبی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌ناسرێت، بوو به ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕه شه‌قی ئاماده‌بووان، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه سكاڵای ئه‌وه‌ی كرد، كه بۆچی ناوی ئه‌ویان له لیستی كاندیدانی ژوورێكی ئه‌و حزبه سڕیوه‌ته‌وه.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییشدا كه له رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی بڵاوبووه‌ته‌وه و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ته‌نیوه، دیمه‌نه‌كانی ئه‌و شه‌ڕه شه‌ق و ده‌مه‌قاڵێیه نیشان ده‌ده‌رێت، كاتێك پشێوی له‌ناو هۆڵی ده‌نگدانه‌كه درووست ده‌بێت و ده‌بێته شه‌ڕه شه‌قی ئاماده‌بووان.
رۆژنامه‌ی زه‌مان له‌سه‌ر زاری پارێزه‌ر سیبرایل ئاكباش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئاكپارتی كه ناوی له لیستی كاندیدان سڕاوه‌ته‌وه، بڵاویكرده‌وه كه گوتوویه‌تی، "پارتی داد و گه‌شه‌پێدان باسی دیموكراتیه‌ت ده‌كات، باسی دادپه‌روه‌ری ده‌كات، بۆیه پێویسته رێگه به ئه‌ندامه‌كانیشی بدات به شێوه‌یه‌كی دیموكراتیانه ركابه‌رایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر پۆسته‌كان بكه‌ن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌حمه‌د ئه‌رمیش، رۆژنامه‌نووسی تورك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی ئه‌و شه‌ڕه‌شه‌قه‌ی ئه‌ندامانی ئاكپارتی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ری نووسیوه: "دیمه‌نی خه‌مناك" و پرسیاری ئه‌وه‌ی كردووه، "ئایا سه‌رۆك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاگاداره له‌وه‌ی كه روو ده‌دات؟ و كه‌ی ئاكپارتی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته؟".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، شه‌وی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گوتی: له‌وانه‌یه ئێستا كاتی ئه‌وه هاتبێت كه تاوتوێی داڕشتنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ توركیا بكه‌ین، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گرنگیی شه‌فافیه‌ت له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووری نوێ و خستنه‌به‌رده‌م خه‌ڵكی توركیا كرده‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی
H.B