پارێزەرانی: ئەنجوومەنی پیران دەسەڵاتی دادگایكردنی "ترەمپ"یان نییە
K24 – ھەولێر:
پارێزەرانی سەرۆكی پێشووی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، ئەمڕۆ سێشەممە، گوتیان: ئەنجوومەنی پیران دەسەڵاتی دادگاییكردن و دوورەپرێزكردنی ترهمپیان نییە بە تاوانی ھاندان بۆ ھەڵكوتانە سەر بینایەی كاپیتاڵ لە 6 كانوونی دووەم.
لە یاداشنامەیەكدا، كە بهر له ھەفتەیەك لە ماوەی دەستنیشانكراو بۆ دەستپێكردنی دادگاییەكەی، تیمی بەرگریكردن لە ترەمپ كەوتنە مشتومڕ لەسەر ئەوەی ئەنجوومەنی پیران تایبەتمەند نییە بە رێگرتن لە موكیلەكەیان لە وەرگرتنی پۆستێكی گشتی لە ئایندەدا.
ژمارەیەك لە ئەندامانی كۆنگرێس ترەمپیان تۆمهتبار كرد بەھەڕەشەكردن لە دەستووری ئەمەریكا و ھاندانی لایەنگرانی خۆی بە ئەنجامدانی توندوتیژی دژ بە حكومەت لهكاتی ھێرشكردنی لایەنگرانی بۆ سەر كاپیتاڵ ھیڵ.
سەرچاوە: "رۆیتەرز"