له‌یه‌ك كاتدا تووشی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی كۆرۆنا ده‌بین؟
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه كرا، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، پزیشه‌كه‌كان تووشی سه‌رسووڕمان هاتوون، كاتێك بۆیان ده‌ركه‌وتووه، دوو نه‌خۆش له یه‌ك كاتدا تووشی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
له وڵاتی به‌رازیل، ، بۆیه‌كه‌مجار دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه، (2) كه‌س له یه‌ك كاتدا هه‌ڵگری هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنان.
توێژه‌رانی زانكۆی "فیفیل" له ویلایه‌تی "گراندی دو سۆل" له باشووری به‌رازیل ئاشكرایانكرد، دوای توێژینه‌وه له‌سه‌ر (90) نه‌خۆش، كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، بۆیان ده‌ركه‌وتووه، نه‌خۆشێك تووشی هه‌ردوو جۆره‌كه‌ی كۆرۆنا بووه، كه به جیا له دوو ویلایه‌تی ئه‌و وڵاته ته‌شه‌نه‌ی كردووه، به‌ڵام نه‌خۆشی دووه‌م هه‌ر له شاره‌كه‌ی خۆیدا تووشی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بووه.
به پێی توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌رازیل، ئاماژه به‌وه كراوه، نیشانه‌كانی ڤایرۆسه‌كه له‌و دوو نه‌خۆشه سووكن، نه‌خۆشی یه‌كه‌م به‌سووكی تووشی سكچوون بووه، نه‌خۆشی دووه‌میش تووشی سكچوون و هه‌وكردن و سه‌رئێشه بووه، به‌ڵام حاڵه‌ته‌كه‌یان به‌و شێوه‌یه نییه، تا له نه‌خۆشخانه بمێننه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له پێگه‌ی گۆڤارێكی زانستی بڵاوكراوه‌ته‌وه، تێیدا هاتووه، توێژه‌ری سه‌ره‌كی "فرناندۆ سبیلكی" روونیكردووه، مه‌ترسی له گۆڕانكاری خێرای ئه‌و جۆره نوێیه هه‌یه.
سبیلكی گوتیشی: "ره‌نگه ئه‌و ته‌شه‌نه‌كردنه، كۆمه‌ڵه‌ی نوێ له ڤایرۆسه‌كه درووست بكات و گۆڕانكاری نوێ زۆر به‌خێرایی رووبدات، كه ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی زیاتر به ڤایرۆسه‌كه و ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه به‌رگری بۆ ڤاكسینی كۆرۆنا درووست بكات".
به‌رازیل رووبه‌ڕووی دووه‌م شه‌پۆڵی كۆرۆنا بووه‌وه، كه رۆژانه زیاتر له هه‌زار تووشبووی به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، كه له سه‌ره‌تای ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆكه‌وه تا ئێستا (9) ملیۆن كه‌س تووشی په‌تاكه بوون و (225) هه‌زار كه‌سیش به نه‌خۆشییه‌كه مردوون.
سه‌رچاوه: سكای نیوز ئه‌لعه‌ره‌بیه
د.ی