فوئاد حوسێن گەیشتە تاران

لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و وەزیری دەرەوەی ئێران کۆدەبێتەوە
وێنەیەکی ئەرشیڤیی محەمەد جەواد زەریف و فوئاد حوسێن
وێنەیەکی ئەرشیڤیی محەمەد جەواد زەریف و فوئاد حوسێن

K24 - هەولێر

فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ گەیشتە تاران بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند تەوەرێکی هاوبەش.

د. ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ (چوارشەممە، 3ـی شوبات/ فێبرایەرـی 2021) لە راگەیەندراوێکدا گوتی، فوئاد حوسێن گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئێران کۆببێتەوە، لەنێوشیاندا محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران.

پێشتر فوئاد حوسێن لە لێدوانێکدا بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی گوتبوو، عێراق داوای لە ئێران کردووە دەستوەردان بکات بۆ ئەوەی چیدیکە ناوچەی سەوزی بەغدا بەئامانج نەکرێت، روونیشی کردبووەوە "ئێستا حکومەت لەگەڵ نێردە دیپلۆماسییەکان
کاردەکات بۆ دابینکردنی ئاسایش".

هەروەها باس لەوە کرابوو کە ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی پەیوەندییەکانی واشنتن و تاران، کاریگەریی نەرێنییان لەسەر گۆڕەپانی عێراقی هەیە.