سه‌رۆكی كۆمپانیای ئه‌مازۆن وازیهێنا
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
كۆمپانیای ئه‌مازۆن ئاشكرایكرد جێف بیزۆس ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌مازۆن ده‌بێت و له‌بری ئه‌و، ئاندی جاسی ده‌بێته سه‌رۆكی جێبه‌جێكار.
به‌پێی هه‌واڵێكی سی ئێن بی سی نیوز، بڕیاره له چاره‌گی سێیه‌می ساڵی 2021، بیزۆس واز له پۆستی سه‌رۆكی جێبه‌جێكار بهێنێت و له‌بری ئه‌و ئاندی جاسی كه ئێستا سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری خزمه‌تگوزارییه‌كانی وێبسایتی ئه‌مازۆن-ـە ده‌ستبه‌كار بێت و بیزۆس ده‌بێته سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی ئیداری كۆمپانیاكه.
بیزۆس له ساڵی 1994ـە‌وه ئه‌مازۆنـی دامه‌زراندووه. ئەمازۆن یه‌كه‌مجار له بازاڕێكی بچووكی ئه‌لیكترۆنیی كتێبه‌وه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیپێكرد، ئێستاش بووه به بازاڕێكی ئۆنلایینی جیهانی و چه‌نده‌ها جۆری جیاوازی كه‌لوپه‌لی له‌خۆگرتووه هه‌ر له سه‌وزه و میوه، تاوەکو كڕینی گه‌وره‌ترین ئامێری میكانیكی.
به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی ئه‌سیۆشه‌یتد پرێس، دوێنێ (2ـی شوبات - فێبرایەر) بیزۆس له وتارێكدا له‌به‌رده‌م كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه گوتوویه‌تی: "خۆشحاڵم كه پێتانڕاگه‌یه‌نم له چاره‌كی سێیه‌می ئه‌مساڵدا ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌م ده‌بم و ده‌یگوازمه‌وه بۆ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئه‌مازۆن، ئاندی جاسی ده‌بێتە سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌مازۆن".
گوتیشی: "هه‌وڵده‌ده‌م وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌نجومه‌نی بۆردی ئه‌مازۆن توانا و هه‌وڵ و گرنگیدانه‌كانم چڕكه‌مه‌وه له به‌رهه‌می نوێ و ده‌ستپێشخه‌ری تازه".
گوتوشیه‌تی: "ئاندی شاره‌زاییه‌كی باشی هه‌یه له كۆمپانیاكه و ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه له ئه‌مازۆن كارده‌كات، سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌ركه‌وتوو و جێگه‌ی باوه‌ڕی هه‌مووانه".
له لێدوانێكدا، بیزۆس بۆ ئێن بی سی وتی: "چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی لاوه‌كیم هه‌یه ده‌مه‌وێت فۆكەسیان بخه‌مه سه‌ر". له‌نێو ئه‌و پرۆژانه‌دا كه سه‌رۆكی پێشووی جێبه‌جێكاری ئه‌مازۆن ده‌یه‌وێت فۆكەسی بخاته‌سه‌ر: كۆمپانیای ئاشكراكردنی نهێنی گه‌ردوون به‌ناوی (Blue Origin) و سه‌رپه‌رشتیكردنی رۆژنامه‌ی (زه واشنتۆن پۆست)ـە كه خاوه‌نداریێتی ده‌كات.
جاسی له ساڵی 1997ـه‌وه په‌یوه‌ندی كردووه به ئه‌مازۆنه‌وه. هه‌ر دوابه‌دوای ئه‌م گۆڕانكارییه به‌پێی ئه‌ی بی سی نیوز، رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی 1% ئه‌مازۆن به‌رزبۆوه.
هه‌روه‌ها له‌ژێر كارگێڕی بیزۆس، ئه‌مازۆن توانی یه‌كه‌م خوێنه‌ری كتێبی ئه‌لیكترۆنی له رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌رخات، وێڕای ئامێری گوێگرتنی (Echo)ـی هێنایه كایه‌وه كه تایبه‌ته به ده‌نگ و له ژووری دانیشتن‌دا به‌كاردێت.