كەشناسی باری كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی پێنجشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە پەڵە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو.