لە سلێمانی دوو كەس به‌بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركران
K24 - سلێمانی
ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دوو تۆمه‌تباریان به‌بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیركرد.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای كرد: "پاش وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌رو به‌دواداچوون و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد له‌سه‌ر دوو تۆمه‌تبار كه له ماڵێكدا له شاری سلێمانی سه‌رقاڵی كێشانی مادده‌ی هۆشبه‌ر بوون، شه‌وی رابردوو مه‌فره‌زه‌كانی هێزی تایبه‌تی باره‌گای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانیان هه‌ردوو تۆمه‌تباره‌كه ده‌ستگیر بكه‌ن و ده‌ستیشبگرن به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ردا له جۆره‌كانی كریستاڵ و هیرۆین و ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی مادده‌كانیان پێ كێشابوو".
لە راگەیەندراوی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوەشكراوە: "ئێستا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ك، گ له دایكبووی 1967) و (ش، ن، ر له دایكبووی 1991) به‌پێی مادده‌ی 14ی مخدرات و به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".