نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ 58 دۆلار بەرزدەبێتەوە
نرخی نەوت
نرخی نەوت

K24 - ھەولێر

نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لە دوای 12 مانگ تۆمارکرد.

نرخی نەوت لە کۆتا مامەڵەکانی رۆژی سێشەممە بە رێژەی زیاتر لە 2% بەرزبووەوە، لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانیش ئاراستەی بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوامی هەبوو.

نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی 0.37% بۆ 57.87 دۆلار بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بەرێژەی 0.24% بۆ 55.13 دۆلار بەرزبووەوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتی ئۆپێک پڵەس دێت، کە ئاستی بەرهەمهێنانی کەمتر بووە لە پێشبینییەکان. هاوکات کەمبوونەوەی نەوتی عەمبارکراوی ئەمریکا بۆ 4.3 ملیۆن بەرمیل لە هەفتەی رابردوو پاڵپشتی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کرد.

سەرەڕای ئەوانەش بڕیارە سعوودیە خۆبەخشانە ئاستی بەرهەمهێنان ملیۆنێک بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سەرەتای ئەم مانگە تاوەکو کۆتایی مانگی ئادار کەمبکاتەوە.