هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌رگای قوتابخانه‌كان بكرێنه‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی باڵای رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، راشیگه‌یاند له‌دوای باشتربوونی دۆخی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، "ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی باڵا بڕیار ده‌دات لە هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌وامی قوتابخانه‌كان دەستپێبکاتەوە".
پێشتر، ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندبوو "لە كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، پێشنیاز دەكەین 6ـی شوباتی 2021 خوێندن لەناو پۆلەكان دەستپێبكاتەوە، ئەگەر دۆخەكە گونجاوبێت لە رووی تەندروستییەوە".
هۆکاری کردنەوە و دووبارە داخستنەوەی دەرگای قوتابخانەکان لە هەرێمی کوردستان ئەوە بوو: لە ماوەی یەک مانگی دەستپێکردنەوەی خوێندن لەنێو پۆل، زیاتر لە 4 ھەزار مامۆستا و 5 ھەزار قوتابی تووشی كۆرۆنا ببوون.
بە بڕیاری لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، 16ـی کانوونی دووەمی 2021 خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی لەناو پۆلەكان دەستیپێكردەوە، بڕیاریش درابوو لە 1ـی ئاداری 2021 خوێندنی قۆناغەكانی 1ـی بنەڕەتی تا 11ـی ئامادەیی لەناو پۆلەكان دەست پێبكاتەوە، بەڵام بەھۆی كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا پێشنیازكراوە ئەو وادەیە پێشبخرێت.
ئەم زانیارییانە لەکاتێکدان کێرڤی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لەدابەزینە، بەجۆرێک دوێنێ لە هەرێمی کوردستان تووشبوونی 54 کەس و گیانلەدەستدانی دوو کەس بەهۆی ئەو پەتا جیهانییە راگەیەنرا.
هـ.ر.