نیاز محه‌مه‌د له‌ راهێنانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر دوورده‌خرێته‌وه‌

رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر
رادان گاسانین راهێنه‌ری یانه‌ی هه‌ولێر و نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر

نیاز محمەمەد بەهۆی تێکچوونی پەیوەندیی لەگەڵ رادان گاسانین لە یاریی سبەی یانەی هەولێر لە خولی عێراق یاریی ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان٢٤، لە دوایین یاریی هەولێر بەرامبەر کارەبا دەمەقاڵی لە نێوان رادان گاسانین و نیاز محەمەد دروستبووە و راهێنەرە کرواتییەکەی یانەی هەولێر دوێنێ سێشەممە بڕیاریداوە نیاز محەمەد لە راهێنانەکانی یانەکەی دووربخاتەوە و بەمهۆیەوە ئەمڕۆ چوارشەممە نیاز محەمەد بەشداریی راهێنانەکانی یانەی هەولیری نەکردووە و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر نەفتی بەسرە بانگهێشت دەکرێت.

نیاز محەمەد لەم وەرزەی خولی نایابی عێراق لە کۆی ١٦ یاریی بەشداریی ١٥ یاریی یانەکەی کردووە تەنیا بەهۆی کارتی سوور بەرامبەر تەڵەبە یاریی نەکرد.

نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر
نیاز محه‌مه‌د به‌رگریكاری یانه‌ی هه‌ولێر