كریستیانۆ رۆناڵدۆ به باشترین یاریزانی 10 ساڵی رابردوو دیاریكرا
ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی IFFHS كه تایبه‌ته به هه‌ڵسه‌نگاندن و ئاماره مێژووییه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به تۆپی پێ، له دوایین توێژینه‌وه‌یدا 3 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای له 10 ساڵی رابردوو دیاریكرد.
ده‌زگایه‌كه به گوێره‌ی ئاماره‌كان و ناسناو و رۆڵی تاكه‌كه‌سی یاریزانه‌كان، 3 باشترین یاریزانی ئه‌ورووپای له نێوان ساڵانی 2011 تـــــا 2020 دیاریكردووه، كه تێیدا ناوی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به باشترین دیاریكراوه، له پله‌ی دووه‌میش ناوی سێرخیۆ رامۆس كاپتنی ریال مه‌درید ده‌ستنیشانكراوه، گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی مانویل نویر له پله‌ی سێیه‌م دێت.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ریال مه‌درید توانی 4 ناسناوی چامپیۆنزلیگ و 2 ناسناوی لالیگا، 2 ناسناوی جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و 3 ناسناوی جامی جیهانی یانه‌كانی بردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال ناسناوی یۆرۆی 2016 و ناسناوی خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای 2019ـی به‌ده‌ستهێناوه.