هه‌ولێر سبه‌ی له پێناو دوو مه‌به‌ست ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وتن تۆمار بكات

له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقی، سبه‌ی پێنجشه‌مه هه‌ولێر له كاتژمێر 2:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ میوانداریی نه‌فتی به‌سره ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌ی هه‌ولێر له مێژووی خۆیدا هیچ یارییه‌كی له‌و یانه‌یه نه‌بردووه‌ته‌وه.
هه‌ولێر ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ته‌واو كردووه، به‌ڵام پێش ئه‌م یارییه 2 یاریزان به‌هۆی كێشه‌یان له‌گه‌ڵ رادان گاسانینی راهێنه‌ری هه‌ولێر یانه‌كه ، یه‌كه‌میان دیار عه‌لی بوو كه به‌هۆی په‌راوێزخرانی له لایه‌ن راهێنه‌ر به یه‌كجاری رۆیشتنی له یانه‌ی هه‌ولێر راگه‌یاند، یاریزانی دووه‌میان نیاز محه‌مه‌دی به‌رگریكاره كه به‌هۆی ناكۆكی له‌گه‌ڵ راهێنه‌ر به‌شداری مه‌شقه‌كانی ئه‌مڕۆی نه‌كرد و بۆ یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌فتی به‌سره دوورخراوه‌ته‌وه.
رادان گاسانینی راهێنه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆخه قورسه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر نرخێك بێت، له پێناو دوو مه‌به‌ست ئه‌م یارییه بباته‌وه، یه‌كه‌میان ئه‌و گرێكوێره‌یه بكاته‌وه، كه هه‌رگیز هه‌ولێر له نه‌فتی به‌سره‌ی نه‌بردووه‌ته‌وه، دووه‌میشیان گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێچكه‌ی سه‌ركه‌تنی هه‌ولێر له خوله‌كه كه 3 یارییه نه‌یبردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌م یارییه رادان تواناكانی شێروان كوردستانیشی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به‌هۆی كارتی سوور دابڕابوو.
پاسه‌وانانی قه‌ڵاو مناره له كۆی 16 یاریی ڕابردوو 19 خاڵیان كۆكردووه‌ته‌وه، له خانه‌ی ده‌یه‌می خوله‌كه دێت، بارزان شێرزاد به 5 گۆڵ گۆڵكه‌ری ئه‌م وه‌رزه‌ی هه‌ولێره.
له‌كۆی 10 یاریی رابردووی نێوان هه‌ولێر و نه‌فتی به‌سره، پێنج یاریی نێوانیان به یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه، له پێنج یارییه‌كه‌ی دیكه‌ش نه‌فتی به‌سره براوه بووه.
نه‌فتی به‌سره له كۆی 16 یاریی ڕابردوو له خولی نایابی عێراقی ته‌نیا 17 خاڵی كۆكردووته‌وه، له خانه‌ی پازده‌یه‌م دێت.