زێدان ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ راهێنانه‌كانی ئه‌مرۆ له‌ده‌ستدا

زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید
زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید

ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تووشی پێکان بوو، بەمهۆیەوە نزیکەی مانگێک لە یاریکردن دادەبڕێت.

ئێدین هازارد یاریزانی ریال مەدریدی ئیسپانی جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە و ئەو یاریزانە بەلجیکییە دوای راهێنانەکانی چوارشەممە هەستی بە ئازار کردووە و دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆی دەرکەوتووە لە ماسوڵکەکانی تووشی پێکان بووە و بەمهۆیەوە بۆ ماوەی 3 تــا 4 هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.

ماڵپەڕی گۆڵی جیهانی رایگەیاندووە، بەهۆی ئەو پێکانەی گومان دەکرێت هازارد بتوانێت لە یاریی چوونی قۆناخی ١٦ـی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتاڵانتا یاریی بکات کە رۆژی ٢٤ی ئەم مانگە مێرێنگی لە ئیتاڵیا دەبێتە میوانی ئاتاڵانتا.

ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌درید
ئیدین هازارد ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی ریال مه‌درید