داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم ره‌تده‌كرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژکاری سیاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، هیچ وڵاتێک ناچێتە ژێرباری داواکاری لایەنە شیعەکان بۆ داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ئەو نوێنەرایەتییانە بە گوێره‌ی دەستوور و رەزامەندی وەزارەتی دەرەوە کراونەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە بەشێک لەلایەنە شیعەکان داوای داخستنی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان دەکەن.
لایەنە شیعەکان تەنیا دژایەتی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان ناکەن، بەڵکو ھەوڵی بچووکكردنەوەی قەوارەی سیاسی و دەستووری ھەرێمی کوردستان دەدەن، لە نوێترین ھەوڵیاندا، داوای داخستنی سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە تەواوی وڵاتان دەکەن، ئەم داواکاریەش نادەستورییە، چونکە دەستووری عێراق رێگەی داوە بە کردنەوەی نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، راوێژکاری سیاسی فەرمانگەی پەیوندییەکان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەم داواکارییە نادەستوورییە و ھیچ وڵاتێکیش ناچێتە ژێرباری ئەم داواکارییەوه.
سامان سۆرانی، راوێژکاری سیاسی فەرمانگەی پەیوه‌ندییەکانی دەرەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: "هه‌ر هه‌وڵێك بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واری هه‌رێمی كوردستان و كه‌مكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ره‌وه، كه به‌مه‌به‌ستی دیدگای حكومه‌تی هه‌رێم به دنیای ده‌ره‌وه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ناسێنێت، هه‌وڵێكه بۆ ئیفلیجكردنی ده‌ستوور و ئه‌و هاوبه‌شییه‌ی له دوای ساڵی (2003)ـه‌وه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیدا كارمان بۆی كردووه، ئه‌و وڵاتانه به هیچ شێوه‌یه‌ك گوێڕایه‌ڵی ئه‌و داواكارییانه نابن، حكومه‌تی هه‌رێم له (14) وڵات نوێنه‌رایه‌تی له وڵاتان هه‌یه، نوێنه‌رانمان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له په‌یوه‌ندین له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه به شێوه‌ی كونسوڵگه‌ری گشتی بوونیان هه‌یه، بۆیه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه دانامه‌زرێن، كه قه‌واره‌یه‌كی سیاسی له عێراق هه‌وڵی تێكدانی ده‌ستوور بدات".
حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە (14) وڵات نوێنەرایەتی ھەیە، لە ھەرێمی کوردستانیش (34) وڵات کونوسڵ و نوێنەرایەتییان ھەیە، پەیوەندییەکی باش لەنێوان حكومه‌تی هه‌رێم ئەو وڵاتانەدا ھەیە، چەندین وڵاتی دیکەش لە پەیوەندیدان بۆ کردنەوەی نوێنەرایەتی له هه‌ولێری پایته‌خت، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان ئاشكرای كرد، ئەم داواکارییەی لایەنە شیعەکان لە چوارچێوەی پلانی ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی سیاسی ھەرێمی کوردستانە و دەیانەوێت شارەکانی ھەرێمی کوردستان وەک پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.
رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی کوردستان گوتی: "پیلانێگڕییه‌كی گه‌وره هه‌یه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م پیلانه هه‌نگاوه‌كانی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستی پێكردووه، هه‌میش له ده‌ره‌وه، داواكارییه‌ك بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نێونه‌رایه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه، له‌كاتێكدا نوێنه‌رایه‌تییه‌كان شه‌رعییه‌تیان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه، حكومه‌تی هه‌رێمیش شه‌رعییه‌تی له په‌رله‌مانی كوردستان و گه‌لی كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه، ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی ده‌ستووری عێراق به فه‌رمی دانی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگاكانی ناوه، ئه‌و هه‌وڵانه جگه له‌وه‌ی هه‌وڵێكی سیاسییه، پیلانگێڕییه‌كه بۆ بچووككردنه‌وه‌ی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لێدان له ده‌ستوور و پێگه‌ی سیاسی هه‌رێم".
ئەم ھەوڵانەی لایەنە شیعەکان لە کاتێکدایە، ھەولێر و بەغدا لە گفتوگۆی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی (2021)ن، لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لەلایەنە عێراقییەکان بۆ لاوازکردن و ھەڵوەشاندنەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستان پلان و رێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر، یەکێک لەو پلانانەش داوادەکەن سەرجەم نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە وڵاتان دابخرێن، ئەمەش بۆ ئەوەیە ھەرێمی کوردستان تا ئاستی پارێزگا بچووک بکەنەوە.
د.ی