ئایا ژنی دووگیان، پێویسته ڤاكسینه‌كه وه‌رگرێت؟
K24 – مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا
پزیشك و پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی په‌یامێكی ئاشكرایان پێیه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا دایك و یان ھەر ئافرەتێك له خێزانه‌كه‌ت دووگیانه (pregnant) و ده‌ستی ده‌گات به ڤاكسینه‌كه، ئامۆژگاری بكه با په‌له بكات له وه‌رگرتنی.
رۆژی 3ی شوبات (فێبرایه‌ر)ی 2021، رێكه‌وت وابوو رێمكه‌وته نه‌خۆشخانه‌ی (Sanford South University Care) له شاری فارگۆ ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا.
مه‌به‌ستی چونه‌كه‌م بۆ نه‌خۆشییه‌كی ئاسایی بوو، كاتێك ئه‌و په‌رستیاره‌ی زانیارییه‌كانی لێوه‌رگرتم، ژنێكی دووگیانی له بنه‌ڕه‌تدا ڤێتنام-ی بوو. راسته‌وخۆ ئه‌وه به بیرمدا هات: "ڤاكسینه‌كه‌ت وه‌رگرتووه".
-به‌ڵێ!
*هه‌ردوو ژه‌مه‌كه (دۆزه‌كه)؟
-به‌دڵنایی.
*هیچ كاریگه‌ری لاوه‌كی جێهێشتووه؟
-به پێچه‌وانه‌وه، ته‌ندروستیم زۆر باشه.
*ئه‌ی تۆ دووگیانیت، كاریگه‌ری نییه بۆ سه‌ر منداڵه‌كه؟
-به‌پێچه‌وانه‌وه! به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان پێویسته هه‌موو ژنێكی دووگیان وه‌ریگرێت.
-سوپاس، تێگه‌یشتم!
ئه‌م دیالۆگه كورته، به‌س بوو، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دوای ئه‌م زانیارییه‌دا بگه‌ڕێم.
د. كریستۆڤه‌ر زان، جێگری سه‌رۆكی پراكتیزه‌كردنی چالاكی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكانی ژنان و منداڵبوون، ده‌ڵێت: "ده‌سته و پسپۆڕانی پزیشكی به ئاشكرا هانی هه‌موو ژنێكی دووگیان ده‌ده‌ن كه شیاوه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه پێویسته بچێته ناو پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشنه‌وه".
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی سی ئێن ئێن كه له 30ی كانوونی دووه‌م (یه‌نایه‌ری) 2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه، د. ریچارد بیجی یه‌كێك له ئه‌ندامانی پرۆگرامی ڤاكسه‌نه‌یشنی كۆلێژی ئه‌مه‌ریكی بۆ پزیشكانی ژنان و منداڵبوون، ده‌ڵێت: "به‌ڕاستی هیچ هۆیه‌كی تیۆری نییه كه پێیوابێت ڤاكسینه‌كه زیان له دایك و كۆرپه‌له له‌دایكنه‌بووه‌كه ده‌گه‌یه‌نێت. ئێمه زۆر دڵنیاین كه كه‌ڵكێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ دایك و منداڵه‌كه".
هه‌روه‌ها پسپۆڕانی منداڵبوون جه‌ختده‌كه‌نه‌وه هه‌ر دایكێكی دووگیان ترسی هه‌یه پێویسته سه‌ردانی لێنۆرگه‌كانی منداڵبوون و نه‌خۆشییه‌كانی ژنان بكات، ده‌شڵێن: "ئامۆژگاری ژماره‌یه‌كی كه‌می دایكان ده‌كه‌ین كه ڤاكسینه‌كه به‌كارنه‌هێنن، بۆ نموونه ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارییه‌كی توندیان هه‌یه به‌رامبه‌ر هه‌موو ڤاكسینێك یاخود ئه‌وانه‌ی مێژوویه‌كیان هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری وه‌ك شوكێكی دوای ڤاكسین یان ئه‌وانه‌ی به ده‌ست شێرپه‌نجه‌ی ئاست به‌رزه‌وه ئه‌ناڵێنن".
ئه‌مه په‌یامێكی به‌هێز و ئاشكرای پزیشكانی ژنان و منداڵبوونی ئه‌مه‌ریكا بوو كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌وه‌ی ژنانی دووگیان و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌شی له‌گه‌ڵیان ده‌ژین و له هێڵێكدا هاوبه‌شن، بخرێنه ناو پرۆسه‌ی ڤاكسه‌نه‌یشنه‌وه. له‌به‌رامبه‌ر ئامۆژگارییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر و دژبه‌یه‌كی هه‌فته‌ی پێشووی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی.
رۆژی 29ی كانوونی دووه‌م (ئه‌نایه‌ر) ده‌بلیو ئێچ ئۆ پێی په‌سه‌ند نه‌بوو كه ڤاكسینی مۆدێرنا به‌كاربهێنرێت له‌كاتی دووگیانی‌دا "جگه له‌وساته نه‌بێت كه‌پێدانی ڤاكسینه‌كه كه‌ڵكی زۆر زیاتر بێت له ترسی ڤاكسینه‌كه"، به‌ڵام پزیشكان به گشتی له جیهاندا پێیانوایه كه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی رێكخراوی WHO ته‌نیا ئه‌گه‌ره به به‌راورد به‌و ترسه‌ی كه كۆرۆنا هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ژنانی دووگیان و كۆرپه‌كه‌ی.
به‌پێی سه‌نته‌ری به‌رگری له نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن-ی ئه‌مه‌ریكی، ترسی كۆرۆنا ڤایرۆس له‌سه‌ر ژنی دووگیان و كاریگه‌رییه‌كانی زۆر ترسناكه، هه‌تا دوور نییه ببێته هۆی مردن و زیانگه‌یاندن به جه‌سته‌ی كۆرپه‌له له‌ناو منداڵداندا.
د. كیجرستی ئاگارد پسپۆڕی ژنان و كۆرپه‌له له نه‌خۆشخانه‌ی تێكساس به ئه‌ی بی سی نیوز-ی وت: "نه‌بوونی هیچ داتایه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه زیانی بۆ ژنی دووگیان هه‌یه نایه‌كسانه به‌و داتایانه‌ی كه له‌به‌رده‌ستان ده‌رباره‌ی زیانی كۆرۆنا بۆ سه‌ر كۆرپه‌له له‌كاتێكدا زانست و بنه‌چه‌ی بایۆلۆژی هیچ ئاماژه‌یه‌كی نه‌داوه به‌زیان".
ئاگارد، كه له هه‌مانكاتدا بڕوانامه‌ی دكتۆرای له ئیمینۆلۆژی-دا هه‌یه، ده‌ڵێت: "ره‌وانه‌كردنی ژنی دووگیان بۆ نه‌خۆشخانه‌كان له‌سه‌رده‌می كۆرۆنا ڤایرۆس-دا 5 جار زیادیكردووه، ئه‌گه‌ری چاودێریكردنی ژنی دووگیان له‌به‌شی وردبینی 4 جار زیادیكردووه، ئه‌گه‌ری رێوشوێنه‌كانی رزگاركردنی ژنی دووگیان له‌مردن 3 جار زیادیكردووه".
كه‌واته ژنان هه‌قی خۆیانه بپرسن بۆچی تووشبوونی ژنی دووگیان به كۆرۆنا ڤایرۆس مه‌ترسییه؟
ئاگارد له‌و رووه ده‌ڵێت: "هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه راده‌ی هه‌ناسه‌دانی ژن له‌كاتی گه‌شه‌ی منداڵدا كه‌مده‌بێته‌وه، بۆیه له‌كتی تووشبوون ئه‌مه ترسی گه‌وه‌ره‌یه، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی خوێنی پێویست بچێت بۆ كۆرپه‌له، دڵی ژنی دووگیان 1.5 جار زیاتر لێده‌دات، به‌مه‌ش له‌كاتی تووشبوون به كۆرۆنا ئه‌م لێدانه زۆر زیاتر ده‌كات مردنی دایك ئه‌گه‌ری زۆره، له‌سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه ئه‌ندامی به‌رگری له‌شی ژنی دووگیان زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وێت له‌بچوكترین هێرشی ڤایرۆسه‌كه، له‌هه‌مووشی ترسناكتر ئه‌گه‌ری تووشبوونی مه‌ینی خوێنه كه ئه‌گه‌ری جه‌ڵته‌ی دڵی لێده‌كرێت".