40 وڵات له له‌نده‌نه‌وه به‌ره‌نگاری گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره ئه‌مرۆ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه بۆ به‌ره‌نگابونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌لی له شاری له‌نده‌ن ببه‌سترێت به‌به‌شداری نزیكه‌ی 40 وڵات، ئه‌وه له‌كاتكێدایه كه سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندووه ساڵانه نزیكه‌ی 2 تریلیۆن دۆلار به‌هۆی گه‌نده‌لیه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌روات.
بۆ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، ئه‌مرۆ له‌نده‌ن پێشوازی له نوێنه‌رانی زیاتر له 40 وڵاتی جیهان ده‌كات و نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له بانكی نێوده‌وله‌تی و سندوقی نه‌ختینه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئامادە‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌بن.
ئه‌وه یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌ره‌كانی په‌نه‌ما كه ملیۆنان دۆسیه‌ی گه‌نده‌لی وڵاتانی تێدا بڵاوكرایه‌وه، به‌رپرسانی جیهانیش له‌هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی گونجاون بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه.