یانه‌ی هه‌ولێر: بیر له دوورخستنه‌وه‌ی رادان گاسانین ناكه‌ینه‌وه

ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه بیر له دوورخستنه‌وه‌ی رادان گاسانینی راهێنه‌ر ناكه‌نه‌وه، گوتیشی: سبه‌ی یاریزانێكی كرواتی ده‌گاته هه‌ولێر.
پشتیوان شه‌بیب ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه به‌شێك له ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئه‌م وه‌رزه په‌یوه‌ندی به راهێنه‌ر نه‌بووه ته‌نیا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی تاكه‌كه‌سی بووه، گوتیشی: هه‌رگیز بیریان له دوورخستنه‌وه‌ی رادان گاسانینی راهێنه‌ر نه‌كردووه‌ته‌وه، زۆرجاریش به‌هۆی هه‌ڵه‌ی گۆڵپارێز و هه‌ندێك گرفتی هونه‌ری له‌م وه‌رزه خاڵه‌كانیان له‌ده‌ستداوه.
پشتیوان شه‌بیب پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه‌ی بۆ راهێنه‌ر دووپات كرده‌وه و ده‌شڵێت: تیپه‌كه له ڕووی ئاست و كۆنترۆڵكردنی تۆپ له‌ژێر ده‌ستی رادان به‌ره‌و پێش رۆیشتووه و به نیازین چه‌ند یاریزانێكیش بۆ باشتركردنی تیپه‌كه بگوازینه‌وه و سبه‌ی ناوه‌راستكاری كرواتی ئیڤۆر ڤایتزه‌ر په‌یوه‌ندی به یانه‌كه ده‌كات كه ته‌مه‌نی 34 ساڵه.
له باره‌ی ده‌نگۆی هه‌وڵه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر بۆ گواستنه‌وه‌ی ئالێكسانده‌ر پاتۆی به‌رازیلی، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه پاتۆ له پلانه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر و راهێنه‌ردا نییه، هه‌روه‌ها گوتیشی: پاتۆ نرخی زۆره و ئێمه توانای كڕینی ئه‌و یاریزانه به‌رازیلییه‌مان نییه، له هه‌مان كاتیش‌دا پاتۆ یاریزانێكی به ته‌مه‌نه و ناتوانێت سوودی لێ وه‌ربگرن.
