هاورده‌ی كاڵاكان له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌رده‌وامی هه‌یه

مانگی رابردوو 700 مامەڵەی بازرگانی لە سنوورەكان ئەنجامدراون
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی

K24 – ھەولێر:

بەھۆی باشتربوونی رەوشی تەندرووستی، قەبارەی ھاوردە لە ھەرێمی كوردستان بە بەراورد بە ماوەی رابردوو باشتر بووە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی بە كوردستان24ی راگەیاند، بەھۆی كەمتربوونی رۆتین لە دامودەزگاكاندا جووڵەی بازرگانی باش بووە و تەنیا لە ماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 700 مامەڵەی بازرگانی لە سنووری ھەرێمی كوردستان ئەنجامدراوە، ئەوەش بە سەرەتایەكی باش بۆ بازرگانی ھەژمار دەكرێت.‌