كاری شوفێرانی تاكسی لە هه‌رێمی كوردستان رێكدەخرێتەوە

نزیكەی 35 ھەزار تاكسی لە ھەولێر تۆماركراون
عەبدولخالق عەلی
عەبدولخالق عەلی

K24 – ھەولێر:

وەزارەتی گوستنەوە و گەیاندن ھەوڵ دەدات كاری تاكسییەكان لە ھەرێم رێكبخات.

به‌ڕێوبه‌ری گواستنه‌وه‌ی هه‌ولێر، عەبدولخالق عەلی بە "كوردستان24"ی راگەیاند، نزیكەی (35) ھەزار تاكسی لە ھەولێر كار دەكەن و ئێمە لە ھەولێر كارەكانی لێدانی شریت و لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلی تاكسیمان خێراتر كردووە و نزیكەی (5400) تاكسی لۆگۆیان لێدراوە.

گوتیشی: پرۆژەكە، پرۆژەیەكی زۆر بەسوودە بۆ ھاووڵاتیان و بۆ شوفێرانی تاكسی.

هه‌روه‌ها گوتی: وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش ھەوڵدەدات، كارەكانیان لەرێگەی تۆماركردنی زانیاری نوێ بۆ شوفێران رێكبخاتەوە.

جەختیشیكردەوە، ھەر كەسێكیش لە وەزارەتی ناوخۆ كار بكات یاخود پێشمەرگە بێت، ھەروەھا فەرمانبەرانی مووچەكانیان بەرزە رێگایان پێ نادرێت كاری شوفێری تاكسی بكەن بۆ ئەوەی ھەلی كار بڕەخسێت بۆ ئەو ھاووڵاتیانەی ھیچ  كارو كاسبی دیكەیان نییە جگە لە داھاتی كاری تاكسی.