عێراق لە كانوونی دووەم رۆژانە 3.2 ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردە كردووە

ھەرێمی كوردستانە بەگوێرەی دوایین راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت 22 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی بەرھەمھێناوە
بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق
بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق

K24 – ھەولێر:

مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە (3) ملیۆن بەرمیل نەوتی ھەناردە كردووە لە رۆژێكدا.

كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق ناسراو به‌ "سۆمۆ"، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، تێكڕای ھەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی كانوونی دووەمدا گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (200) ھەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.

جەختیشیكردەوە، بەرھەمھێنانی نەوتی بڕیار لێدراو لە عێراق، بۆ چارەكی یەكەمی (2021) دەگاتە (3) ملیۆن و (857) ھەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا.

ئاماژەی بەوەشدا، مانگی رابردوو كۆی بەرھەمھێنانی نەوت لە عێراق گەیشتووەتە (3) ملیۆن و (807) ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و پابەندبوونی عێراق بە كەمكردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت (%106)  بووە.

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: بەكارھێنانی ناوخۆ لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە و بەگوێرەی پلانی داڕێژراو (520) ھەزار بەرمیلی رۆژانەیە، ھەرچی ھەرێمی كوردستانە بەگوێرەی دوایین راپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت (22) ھەزار بەرمیلە لە رۆژێكدا.