پێشبینیدەكرێت بەھۆی درەنگكەوتنی ڤاكسین 100 ملیار دۆلار زیان بە ئەوروپا بگات

حكومەتەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەھۆی ئەو جووڵە خاوەی بەرامبەر بە وەرگرتنی ڤاكسین ھەیانە، رووبەڕووی رەخنەی تووند بوونەتەوە
بەھۆی درەنگكەوتنی ڤاكسین100  ملیار دۆلار زیان بە ئەوروپا دەگات
بەھۆی درەنگكەوتنی ڤاكسین100 ملیار دۆلار زیان بە ئەوروپا دەگات

K24 – ھەولێر:

پێشبینی دەكرێت بەھۆی درەنگكەوتنی وەرگرتنی ڤاكسین، بە بەھای (100) ملیار دۆلار زیان بە ئەوروپا بكات.

خوێندنەوەیەكی "كۆمەڵەی ئەلیانز" و "ئۆلێر ھیرمیس" كە تایبەتن بە دڵنیایی دەریدەخات، ئەگەر یەكێتی ئەوروپا لە وەرگرتنی ڤاكسین درەنگ بكەوێت، ئەوە ئابوورییەكەی لە ماوەی ئەمساڵدا بە بەھای زیاتر لە (108) ملیار دۆلار زیان تۆماردەكات. 

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەتەكانی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەھۆی ئەو جووڵە خاوەی بەرامبەر بە وەرگرتنی ڤاكسین ھەیانە، رووبەڕووی رەخنەی تووند بوونەتەوە. ئەو پێشكەوتنەی لە بەریتانیا، ئیسرائیل و ئەمه‌ریكا ھەیە لەو رووەوە، دەیسەلمێنێت، كە برۆكسل لەو پلانە شكستی ھێناوە، چونكە ھێشتا بە (7) ھەفتە درەنگتر كەوتووە بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی بڕیارە پێی بگەن لە رووی وەرگرتنی ڤاكسینەوە.

ھاوكات بە گوێرەی خەمڵاندنەكانی "بلۆمبێرگ ئیكۆنۆمیكس"، بەردەوامی داخستنی گشتی بە ئامانجی رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا، بەو واتایە دێت، كە ئابووری یەكێتی ئەوروپا (14) ملیار دۆلاری رۆژانە لە بەرھەمی ناوخۆدا زیانی پێدەگات.