كوه‌يت: كۆبوونه‌وه‌ى ئۆپيك ته‌نيا بۆ راگۆڕينه‌وه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی ئۆپێك له مانگی حوزه‌یراندا ته‌نها بۆ راگۆڕینه‌وه ده‌بێت نه‌ك بڕیاردان.
ئه‌نه‌س ساڵح وه‌زیری نه‌وتی كوه‌یت به وه‌كاله‌ت رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی وڵاتانی نه‌وتی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی بازاری نه‌وت و دیاریكردنی نرخه‌كه‌ی نیه، به‌ڵكو بۆ راگۆڕینه‌وه‌یه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی چۆن بازار رێكبخرێته‌وه.
بریاره رۆژی 2ی حوزه‌یران/ يۆنيۆى 2016، وڵاتانی ئه‌ندام له رێكخراوی ئۆپیك له ڤیه‌ننا كۆببنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دۆخی بازاری نه‌وت.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه كۆبوونه‌وه‌ی پێشتری وڵاتانی نه‌وتی ناوه‌وه و دەره‌وه‌ی ئۆپێك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له بڕیاردان له‌باره‌ی بازار و نرخی نه‌وته‌وه.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، به‌های نه‌وتی برێنت به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تۆماركرد و نرخی هه‌ر به‌رمیلێكی نەوتی برێنت 2 دۆلار و 8 سه‌نتی هاته سه‌ر، به‌وه‌ش به‌هاكه‌ی به رێژه‌ی لەسەدا 5 هه‌ڵكشا.
له دوایین ئاڵوگۆڕه‌كانی بازاری نه‌وتدا، نرخی نه‌وتی برێنت به 47 دۆلار و 80 سه‌نت فرۆشرا، هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكاش به 46 دۆلار و 23 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه.
هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی نرخه‌كانی نه‌وتیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ئاستی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مه‌ریكا به بڕی 3 ملیۆن و 400 هه‌زار به‌رمیل دابه‌زیوه.