ئه‌مه‌ریكا ساڵانه 125 هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
جۆو بایدن له چوارچێوه‌ی وتارێكیدا، دوێنێ ئێواره (4ی شوبات / فێبرایه‌ری 2021)، له‌وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه، كه واشنتن ساڵانه (125) هه‌زار په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرێت و ره‌زامه‌ندیشی ده‌ربڕیوه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیارێكی ته‌نفیزی سه‌باره‌ت به سه‌رله‌نوێ نیشته‌جێكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له ئه‌مه‌ریكا.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك تایمز" ئه‌مڕۆ هه‌ینی (5ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، بایدن پلانی هه‌یه ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی، كه خۆیان راده‌ستی وڵاتانی دووه‌می نزیك وڵاته‌كه‌ی خۆیان كردووه و چاوه‌ڕوانی ده‌كه‌ن و تووشی نائومێدی بوون، پێویسته ئومێدی گه‌وره‌یان بۆ بگه‌ڕێته‌وه و سه‌رله‌نوێ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی مافی په‌نابه‌رییان بۆ زیندووكرێته‌وه و په‌ڕاو و دۆسییه‌كانیان كاری له‌سه‌ربكرێت.
به‌رپرسان و پسپۆڕانی بواری په‌نابه‌ری ده‌ڵێن: له‌ئێستادا به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆسه‌وه كاره‌كان وه‌ستاون و له‌كاركه‌وتوون و ئاماده‌كاری نییه تا مانگی (نیسان/ ئه‌پریل) و (ئایار/ مایس)، ئه‌وكات سه‌رله‌نوێ كار له‌كه‌یسه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها كه‌ناڵی "توده‌ی 24 نیوز" له‌گه‌ڕی هه‌واڵه‌كانیدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه له‌سه‌رده‌می "باراك ئۆباما"ـی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا، ساڵانه (100) هه‌زار په‌نابه‌ر هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكاوه، به‌ڵام به هاتنی حوكمی "دۆناڵد تره‌مپ"ـی سه‌رۆكی رابردوو ئه‌م ژماره‌یه كه‌مبووه‌ته‌وه بۆ (15) هه‌زار په‌نابه‌ر له ساڵێكدا كه ئه‌مه‌ش كه‌مترین ئاستی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ره له مێژووی (40) ساڵی رابردووی ئه‌مه‌ریكادا.
له‌سه‌رده‌می "دۆناڵد تره‌مپـ"ـدا زیادبوونی به‌ربه‌سته‌كان وایكرد له‌به‌رده‌م په‌نابه‌راندا كه پێویستی په‌نابه‌ری زیاتر بێت.
له‌گه‌ڵ جیاوازی له ژماره‌ی وه‌رگرتنی په‌نابه‌ر، "تره‌مپ" پێداچوونه‌وه‌ی توندی كرد له رێساكان و گۆڕینی به‌رپرسانی ئۆفیسی په‌نابه‌ران له پله‌كانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، وێڕای خه‌واندنی كه‌یسی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له چاوه‌ڕوانی چاوپێكه‌وتندا بوون.
به‌هاتنی "ڤایرۆسی كۆرۆناـ یش كێشه‌ی چاوه‌ڕوانی هێنده‌ی تری قوڵكرده‌وه به‌هۆی هاتنه ناوه‌وه‌ی یاسایی بۆ ناو ئه‌مه‌ریكا.
ته‌نانه‌ت به‌پێی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك تایمز" به‌شێك له‌و به‌رپرسانه‌ی كه له ئۆفیسه‌كانی كاری په‌نابه‌ری كاریانكردووه به‌هۆی رێوشوێنه تونده‌كانی "دۆناڵد تره‌مپ"-ه‌وه وازیان هێناوه. "جیسون ماركس" بریكاری سه‌ندیكای كۆچبه‌ران و دیسپلینی په‌نابه‌ران له واشنتۆن، به رۆژنامه‌ی "زه نیویۆرك تایمز"ـی وتووه: "هه‌رچه‌نده ئێمه ئۆفیسه‌كانمان به‌جێهێشتووه به‌هۆی ڤایرۆس كۆرۆناوه و كاره‌كانمان كه‌مكردووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌ساڵانی رابردوودا هه‌ندێك له‌كارمه‌نده‌كان ده‌ستیانله‌كاركێشایه‌وه تا پابه‌ندی ئه‌و كۆت و سیاسه‌تانه‌ی "تره‌مپ" نه‌بن كه داینا له‌سه‌ر كۆچبه‌ران.
وێڕای ئه‌وه‌ی كۆنگرێس ئاستی هاوكاری دارایی پرۆگرامی په‌نابه‌رانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به جێگیری هێشته‌وه له‌ساڵی (2015)ه‌وه كه ساڵانه (3) ملیار دۆلار بووه، به‌ڵام ساڵی رابردوو ته‌نیا (814) ملیۆن دۆلار-ی خه‌رجكراوه، كه ده‌كرێت بۆ ئه‌مساڵ سودێكی گه‌وره‌ی لێوه‌رگیرێت.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ساڵی پار خراپترین ساڵ بووه بۆ هاتنی په‌نابه‌ر، ته‌نانه‌ن تا كۆتایی (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020) ته‌نیا نزیكه‌ی هه‌زار په‌نابه‌ر هاتووه‌ته ئه‌مه‌ریكاوه له‌كاتێكدا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌كه‌ی "دۆناڵد تره‌مپ"یش جێبه‌جێكرایه ده‌بوو (15) هه‌زار وه‌رگیرایه.
"جۆو بایدن" له‌میانی وتاره‌كه‌یدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه زیاتر له (80) ملیۆن ئاواره له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه، بۆیه كاری یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكایه كه ماڵێكی هه‌میشه‌یی و ئارامیان له ئه‌مه‌ریكا بۆ دابین بكات و شوێنیان بۆ بكاته‌وه، گوتیشی: "له‌ساڵی یه‌كه‌می ئیداره‌كه‌مدا (125) هه‌زار په‌نابه‌ر جێگه‌یان بۆ ده‌كرێته‌وه و ساڵانه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت، له (1ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر)ی ئه‌مساڵه‌وه ده‌بێت بێنه ئه‌مه‌ریكاوه".
به‌رپرسانی دۆسیه‌ی په‌نابه‌ران جه‌خت له‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه، كه هه‌روه‌ك سه‌رده‌می "باراك ئۆباما"، "جۆو بایدن" زیاتر فۆكس ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ئاوارانه‌ی خۆیان راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له‌وڵاتی دووه‌م، بۆ نموونه ئاواره‌ی سووریا خۆیان راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له‌توركیا یان عێراقیه‌كان خۆیان راده‌ستی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردووه له توركیا و ئوردن، وێڕای ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیا بیانییه‌كان یان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان كاریكردووه و داوای هاتن بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ژماره‌یه‌كی دیاریكراوه بۆ هاتنی په‌نابه‌ر له رێگه‌ی لۆته‌ری و هه‌ندێك رێگه‌ی دیكه‌وه كه ژماره‌كه‌ی ساڵانه له‌چه‌ند هه‌زارێك تێپه‌ڕناكات.