قه‌يرانى دارايى حكومه‌تى نايجيرياى ناچار كرد به‌نزين گران بكات
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی قوڵبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی له نايجیریا، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته نرخی به‌نزینی به رێژه‌ی لەسەدا 67 به‌رزكردووه‌ته‌وه بڕیاڕیشیداوه پێداچوونه‌وه به سیسته‌می دراوی وڵاته‌كه‌ی بكات.
ئیمانویل ئیبی وه‌زیری نه‌وتی نايجیریا رایگه‌یاند، نرخی به‌نزینیان به‌رزكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی داهاتی سووته‌مه‌نی ببێته پاڵپشتی حكومه‌ت بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی وڵاته‌كه‌ی.
یه‌كه‌مجاره له مێژووی نايجیریا نرخی سووته‌مه‌نی به‌م شێوه‌یه به‌رزببێته‌وه و له ئێستادا نرخی یه‌ك لیتر به‌نزین به 75 سه‌نته و سه‌ندیكای كرێكارانی ئه‌و وڵاته‌ش ره‌خنه‌یان له‌و بڕیاره‌ی حكومه‌ت گرتووه.