لەگەڵ بەرزبوونەوەی بههای دۆلار نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی
K24- ههولێر:
سەرەڕای ئەوەی نرخی زێڕ لە کۆتا مامەڵەکانی دوێنێ پێنجشەممە، بهڕێژهی 2% نرخەکەی لەدەستدا، بەڵام ئەمڕۆ لەگەڵ کرانەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بە شێوەیەکی کەم بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ نرخی ئۆنسەیەك زێڕ لە مامەڵە خێراکاندا بە رێژەی سەدا 0.49% بۆ 1811 دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا دوێنێ پێنجشەممە بەرێژەی 2.3% بۆ 1791.11 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزی ،کە کەمترین ئاستی دوو مانگی رابردوویەتی.
هەروەها نرخی ئەو کانزا زەردە لە گرێبەستە داهاتووەکاندا بە رێژەی 0.62% بۆ 1802 دۆلار لە بازاڕەکانی ئاسیا بەرزبووەوه، کە بەهەمان شێوە لە مامەڵەکانی دوێنێ پێنجشەممەدا بە رێژەی 2.4% بۆ 1797 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەك دابەزینی تۆمارکرد.
دابەزینی نرخی زێڕ بۆ ژێر ئاستی 1800 دۆلار لە کاتێکدایە، بەهای دۆلار و قازانجی قەواڵەکانی ئەمهریکا بەرزبوونەتەوە، ئەمەش هانی وەبەرهێنەرانی داوە، روو لە وەبەرهێنان بکەن و پشت لەو کانزا گرانبەهایە بکەن.
H.B