پهرلهمانی عێراق بودجهی ههرسێ سهرۆكایهتییهكان كهمدهكاتهوه
K24- ههولێر:
لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای دەکات، 20%ی بودجەی هەرسێ سەرۆکایەتی لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 کەمدەکاتەوە.
ماجیدە تەمیمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕگەی تایبەتی بڕینی مووچە کە حکومەت ئامادەی کردبوو، بە تەواوی رەتیان کردووەتەوە، لە بڕی ئەوە یاسای باجی تاکی ژمارە 113ـی ساڵی 1982ـیان داناوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت: کاریان بۆ ئەوە کردووە، قەبارەی بودجە لە 164 ترلیۆن دینارەوە بۆ 130 ترلیۆن کەم بکەنەوە، لە لایەکی دیکشەوە هەوڵیانداوە سەرچاوەکانی داهات زیاد بکەن، بۆ ئەوەی چاکسازی ئابووری لە خۆبگرێت.
ماجدە تەمیمی دەشڵێت: لە چەندین کۆبوونەوەی لاوەکی سەرۆکایەتی کاریان بۆ ئەوە کردووە، بودجەی سێ سەرۆکایەتییەکە بە رێژەی 20% کەمبکەنەوە.
ئاماژەی بهوهشدا، ئەنجومەنی نوێنەران لە داڕشتنی پڕۆژە یاسای بودجەی 2021 لە یەك کاتدا رۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکار و یاسادانانی گێڕاوە، روونیشی كردەوه، هەر ماددەیەك لە پڕۆژە بودجەکەدا 5 جار خوێندنەوەی بۆ کراوە و بانگهێشتی لایەنە پەیوەندیدارەکانی کراوە.
H.B