به‌یڵ گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید
گاریت به‌یڵی وێڵزی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌ڕایه‌وه مه‌شقه‌كانی ریال مه‌درید، له‌به‌رامبه‌ردا خیسێ رۆدریگێز به‌هۆی تووشبوونی به ئانفلۆنزا به‌شداری مه‌شقه‌كانی نه‌كرد.
هه‌ر سه باره‌ت به مه‌شقه‌كانی یانه‌كه لۆكاس ڤاسكێز دوای چاكبوونه‌وه‌ی له پێكانه‌كه‌ی به ته‌نیا مه‌شقه تایبه‌تیه‌كانی ئه‌نجامدا كه له گه‌ڕی رابردوو تووشی پێكان بوون.
هه‌روه‌ها له مه‌شقه‌كاندا هه‌ریه‌كه له ماركۆس یۆرنتی و بۆرخا مایۆرال و ئۆدیگارد ئاماده‌بوون، هاوكات هه‌ریه‌كه له كایلۆر ناڤاسی گۆڵپارێز و دانی كارفاخال كه له یارییه‌كه‌ی ڤالێنسیا ئاماده نه‌بوون گه‌ڕانه‌وه مه‌شقه‌كان.