راپرسییه‌ك: زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌چنه پاڵ حزبێكی نوێ به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ
K24- هه‌ولێر:
له راپرسییه‌كدا كه له‌ناو رای گشتیی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وتووه، زۆربه‌ی ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه پاڵ حزبێكی نوێ كه به‌سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا دابمه‌زرێت.
ئه‌و راپرسییه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی "The Hill" و به هاوكاری دامه‌زراوه‌ی "HarrisX"ـه‌وه ئه‌نجامدراوه، ئه‌نجامه‌كانی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، به‌ڕێژه‌ی 64%ی ده‌نگده‌رانی كۆمارییه‌كان كه به‌شدارییان له‌و راپرسییه‌دا كردووه، ده‌نگی به‌ڵێیان به‌و پرسیاره داوه، كه ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر تره‌مپ حزبێكی نوێ پێكبهێنێت، ئاماده‌ی بچیته پاڵی؟".
له‌و رێژه‌یه‌ش 32%ی ئه‌و ده‌نگده‌رانه هه‌موو گومانێكیان بۆ ئه‌و نیازه ره‌واندووه‌ته‌وه و گوتوویانه، "به‌دڵنیاییه‌وه" ده‌چینه پاڵ حزبێكی نوێ، كه به‌سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ دابمه‌زرێت.
له به‌رامبه‌ردا 36%ی ده‌نگده‌رانی كۆماری ره‌تیان كردووه‌ته‌وه ئاراسته‌كه‌یان بگوازنه‌وه بۆ حزبێك، كه به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ دابمه‌زرێت.
هه‌روه‌ك ئه‌نجامی راپرسییه‌كه ده‌ریده‌خه‌ن، كه به‌ڕێژه‌ی 28% له ده‌نگده‌رانی سه‌ربه‌خۆ و 15%ی لایه‌نگرانی دیموكراته‌كانیش ئاماده‌یی خۆیان بۆ چوونه پاڵ حزبێك ده‌ربڕیوه، كه له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه سه‌رۆكایه‌تی بكرێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشتریش رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكردبووه‌وه، "تره‌مپ دوای جێهێشتنی كۆشكی سپی، باسی دامه‌زراندنی حزبێكی نوێی به ناوی "حزبی نیشتمانی" كردبوو".
ئه‌م هه‌نگاوه گریمانهییهش، ئه‌گه‌ر راست ده‌ركه‌وێت و ئامانجه‌كه‌ی بپێكێت، ئه‌وا گورزێكی دیكه له حزبی كۆمارییه‌كان ده‌وه‌شێنێت، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مدواییانه شكستی هێنا و كۆنترۆڵی ئه‌نجومه‌نی پیرانی له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش هه‌ژموونی دیموكراته‌كان به‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان و كۆنگرێسیشدا زاڵ بوو.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی "The Hill"
H.B