مۆدریچ بۆ دووەم مانگی لەسەر یەک خەڵاتکرا

لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ریال مەدرید
لوکا مۆدریچ، ناوەڕاستکاری کڕواتی ریال مەدرید

 

K24-هەولێر

لوکا مۆدریچ وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دیاریی کرا.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بڵاویکردووە، لوکا مۆدریچ ناوەڕاستکاری کڕواتی یانەکەیان، وەکو باشترین یاریزانی مانگی رابردووی یانەکەیان دیاریی کراوە، ئەو یاریزانە لە مانگی سەرەتای ساڵی 2021، لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری پێنج یاریی کردووە و توانی یەک پاسی گۆڵ تۆمار بکات و پێش هەر یەکە لە ئاسینسیۆ، کۆرتوا، کەریم بێنزێما و تۆنی کروس کەوت و ئەو خەلاتەی بەدەست هێناوە.

مۆدریچ دووەم مانگە لەسەر یەک وەکو باشترین یاریزانی یانەکەی دیاریی دەکرێت، ئەو ناوەڕاستکارە کڕواتیە، لە دوایین مانگی ساڵی 2020 توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی یانەکەی بەدەست بێنیت.