چێڵسی بیر لە گەڕاندنەوەی هازارد دەکات

هازارد یاریزانی یانەی ریال مەدرید
هازارد یاریزانی یانەی ریال مەدرید

 

K24-هەولێر

کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئامادەیە ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

ماڵپەری دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی بڵاویکردووە، سەرەرای ئەوەی ئێدین هازارد یاریزانی بەلجیکی پێشووی یانەی چێڵسی، بە هۆی پێکانە یەک لە دوا یەکەکانی نەیتوانیوە ئاستێکی باش لەگەڵ شایانەکان پێشکەش بکات و زۆربەی یارییەکانی ئەو یانەیەی لەدەستداوە، بەڵام یانەکەی پێشووی ئامادەیە هاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە دووبارە بۆ یانەکەیان بگەڕێننەوە و بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەن 40 تاوەکو 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئەم گواستنەوەیە خەرج بکەن.

هازارد هاوینی 2019 بەرامبەر 115 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسی گواسترایەوە ریال مەدرید، بەڵام بە هۆی پێکانە زۆرەکانی، تاوەکو ئێستا 43 یاریی یانەکەی لەدەستداوە.