تۆيۆتا له ساڵێكدا 21 مليار دۆلار قازانجى كردووه
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى تۆیۆتای ژاپۆنی رایگه‌یاند، كۆمپانیاكەیان لەھەوڵی ئەوەدایە، له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 10 ملیۆن و 150 هه‌زار ئۆتۆمبێل بفرۆشن.
كۆمپانیای تۆیۆتا ژاپۆنی بۆ درووستكردنی ئۆتۆمبێڵ رایگه‌یاندووه، كه ئه‌وان پیش‌تر پێشبینیانكردووه ئه‌مساڵ ته‌نها 1 ترلیۆن و 5 ملیار یه‌نی ژاپۆنی قازانج بكه‌ن، ئه‌وه‌ش كه‌متره له ئاستی ئاسایی كە دەكاتە 2 ترلیۆن و 250 ملیار یه‌نی ساڵانه.
كۆمپانیا ژاپۆنیه‌كه ئاماژەی بەوەشكرد، كه ساڵی رابردوو ئاستی قازانجه‌كانیان به رێژه‌ی لەسەدا 6 پۆینت 4 هه‌ڵكشاوه و كە بریتیبووه له 2 ترلیۆن و 300 ملیار یه‌ن كه به‌رامبه‌ره به 21 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌گوێره‌ی دوا داتاكانی بازاری ئۆتۆمبێلی جیهان، ئاستی فرۆشی ڤۆڵكس واگنی ئه‌ڵمانی به‌رزتره له ئاستی فرۆشی تۆیۆتای ژاپۆنی.