تاریق حه‌رب: په‌رله‌مان ناتوانێت رێگری له‌پشكی هه‌رێم له بودجه‌دا بكات
K24- هه‌ولێر:
تاریق حه‌رب، پسپۆڕی یاسایی و ده‌ستووری عێراقی، له‌باره‌ی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستووری عێراق رایگه‌یاند، ئێمه له رابردوودا به‌تایبه‌ت دوای پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی له‌سه‌ر ئه‌وه راهاتووین، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ندێك رێكاری ده‌گرێته‌به‌ر، كه ئه‌و رێكارانه نه‌ك ته‌نیا سه‌رپێچیكردنی ده‌ستووره، به‌ڵكو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی جووڵه‌ی ئابووری، سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیشه له وڵات، بۆ نموونه پرسی بودجه، كه پرسێكه له سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان به ته‌وافوق داده‌ڕێژرێت، جا سیسته‌می ئه‌و وڵاته دیكتاتۆری، دیموكراتی یان هه‌ر جۆره سیسته‌مێك بێت.
ئه‌م گوتانه‌ی تاریق حه‌رب له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24ـدا هاتوون و باسی له‌وه كرد، به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، په‌رله‌مان مافی ئه‌وه‌ی نییه ده‌ستوه‌ردان له یاسای بودجه‌دا بكات و هه‌موو پارێزگایه‌كیش مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه داوای به‌هه‌رێمبوون بكات.
كوردستان24: به‌گوێره‌ی ده‌ستوور، په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی مافی ده‌ستوه‌ردانیان نییه له بودجه، بۆچی هه‌م په‌رله‌مان و هه‌میش لیژنه‌ی دارایی دژی شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن؟
تاریق حه‌رب: به‌ر له چه‌ند رۆژێك، به سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن گوتووه، كه پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ئه‌مساڵ جیاوازه له هه‌موو یاسا هاوشێوه‌كانی پێشخۆی، بودجه‌ی ساڵی 2021 هاوشێوه‌ی بودجه‌ی وڵاتانی جیهانه. له‌ڕاستیدا پرسی بودجه ته‌نیا په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌ته‌وه، به‌وه‌ی كه ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور په‌یوه‌ندیداره به ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه، چونكه حكومه‌ت بریتییه له‌و لایه‌نه‌ی كه ده‌زانێت چۆن یاسای بودجه ئاماده ده‌كرێت و خه‌رجییه‌كان چۆنن و بری داهات چه‌نده، هه‌ر حكومه‌تیش ئاگاداره له‌وه‌ی، كه كێ مافی هه‌یه و كێ نییه‌تی.
كوردستان24: ئایا ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره؟
تاریق حه‌رب: من ناڵێم ناده‌ستوورییه، به‌ڵام من ده‌ڵێم داڕشتنی یاسای بودجه له یاساكانی دیكه جیاوازه، كه له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رده‌چن، چونكه ئه‌و یاسایه په‌یوه‌ندیداره به حكومه‌ته‌وه. هه‌ر یاسایه‌كی دیكه، كه په‌یوه‌ندی به حكومه‌ته‌وه نه‌بێت، ده‌كرێت ده‌رنه‌كرێت، چونكه په‌یوه‌ندییان به په‌رله‌مانه‌وه هه‌یه و ده‌توانن ده‌ستكاری كۆی بڕگه و مادده‌كانی ئه‌و یاسایانه بكه‌ن، به‌ڵام بۆ یاسای بودجه جیاوازه، چونكه راسته‌وخۆ به حكومه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیداره و ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و لیژنه په‌رله‌مانییه‌كان سنوورداره و ناتوانن زۆر ده‌ستكاری یاسای بودجه بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ده‌سكاریكردنی ده‌ستوور و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی ده‌ستوور، ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌های په‌رله‌مانه، به‌ڵام بۆ بودجه ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان سنوورداره، چونكه مامه‌ڵه ئابووری و داراییه‌كان په‌یوه‌ندیان به حكومه‌ته‌وه هه‌یه و هه‌ر حكومه‌تیشه به‌رپرسیاره له هه‌ر كێشه‌یه‌ك، كه له‌مباره‌یه‌وه روو بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته پشكی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، كه چه‌ندیان به‌رده‌كه‌وێت.
كوردستان24: هۆكاره‌كه چییه، كه په‌رله‌مان و لیژنه‌ی دارایی دژایه‌تی پشكی هه‌رێم له بودجه ده‌كه‌ن و رێگه ناده‌ن شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا زامن بكرێن؟
تاریق حه‌رب: سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه‌ی كه ئێستا هه‌یه، ته‌نیا په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه نییه، ئه‌وه‌ی راستی بێت ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت ده‌ستكاری ئه‌و یاسایه بكرێت، به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تیان له‌وه‌دا هه‌یه و ده‌یانه‌وێت ئه‌و یاسایه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیراده‌ی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكانێك دابڕێژرێت، كه له‌ناو په‌رله‌مانن و ئه‌وانه‌ی به‌ناوی یاسای بودجه‌وه قسه ده‌كه‌ن، رێژه‌یان كه‌متره له (20%)ی ئه‌وانه‌ی به‌شدارن. له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ساخته‌كارییه‌ش، كه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا كراوه و ئه‌وانه‌ی ئێستا له په‌رله‌مانن، رێژه‌یه‌كی كه‌میان نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵك ده‌كه‌ن، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه پرسی قه‌ره‌بووكردنه‌وه و ئه‌و كورتهێنانه گه‌وره‌یه‌ی له بودجه‌دا هه‌یه كێشه‌ی زۆر گه‌وره‌ن.
كوردستان24: له‌كاتێكدا ده‌ستووری عێراق رێگه‌ی به پارێزگایه‌ك، یان كۆمه‌ڵه پارێزگایه‌ك داوه ببێته هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان باشتر نییه رێگه به پێكهاته‌كان بدرێت عێراق ببێته (3) هه‌رێم؟
تاریق حه‌رب: ده‌كرێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا ئه‌مه راستبكرێته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوو پاك و بێگه‌رد بوو و دوور بوو له هه‌ر ده‌ستوه‌ردانێك؛ ئه‌وكات نه‌ك ته‌نیا مافی پارێزگایه‌ك، به‌ڵكو مافی هه‌موو خه‌ڵكی عێراقه كه ئه‌م داوایه بكه‌ن. پێویسته به‌سره و سه‌ڵاحه‌دین و ناوچه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه ئه‌و مافه‌یان هه‌بێت ئه‌و داوایه بكه‌ن، كه له ده‌ستووریشدا رێگه‌ی پێدراوه، له‌كاتێكیشدا ده‌ستوور نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی وڵات ده‌كات، ئێمه ناتوانین ئه‌و ده‌ستووره پراكتیزه بكه‌ین، بۆیه ئاشكرایه هه‌ندێك له‌و كارانه‌ی ده‌كرێن، دژی پره‌نسیپ و بنه‌ماكانی ده‌ستوورن.
كوردستان24: ئه‌گه‌ر پشكی هه‌رێم له‌به‌رچاو نه‌گیرا و یاساكه له دژی كورد تێپه‌ڕێندرا، ئه‌وكات كورد ده‌بێت چی بكات؟
تاریق حه‌رب: ناكرێت فه‌رمانبه‌رێك له هه‌ڵه‌بجه مووچه‌ی خۆی وه‌رنه‌گرێت، ئه‌گه‌ر جیاوازی له‌نێوان فه‌رمانبه‌رێكی زاخۆ و هه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی عێراقدا بكرێت، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه، چونكه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان فه‌رمانبه‌رێكی عیماره و هه‌ولێردا نییه، له‌راستیدا ناكرێت ئه‌مه رووبدات و هه‌موو ئه‌و جیاوازییه سیاسییه‌ی كه هه‌یه، ئه‌مه بابه‌تێكی دیكه‌یه، به‌ڵام مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ژیانی ئه‌وانه و زامنی به‌رده‌وامی ژیانی مرۆڤ ده‌كات، خه‌ڵك بۆیه كار ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خۆی وه‌ربگرێت، هه‌رچی ململانێی سیاسییه، ئه‌وه بابه‌تێكی دیكه‌یه و ده‌كرێت تێیدا بگه‌نه بنبه‌ست، به‌ڵام ناكرێت كاریگه‌ری له‌سه‌ر پشكی هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له بودجه‌دا بكات.
H.B