گۆڕانكاری لە پڕۆژەیاسای بودجەی عێراق دەكرێت
K24 - ھەولێر
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕگه و مادده‌ی له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی 2021 په‌سه‌ند كردووه و بڕی كورتهێنانیش له 47% بۆ 19% كه‌مكراوه‌ته‌وه.
لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای كرد، ژماره‌یه‌ك گۆڕانكارییان له پڕۆژه‌یاسای بودجه‌دا كردووه، كه گرنگترینیان بریتین له كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی كورتهێنان له 76 تریلیۆن دیناره‌وه بۆ 25 تریلیۆن.
هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی قه‌رزكردن، كه حكومه‌ت داوای كردووه، ئه‌مه جگه له كه‌مكردنه‌وه‌ی بودجه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه بۆ له 20%.
له به‌شێكی دیكه‌ی گۆڕانكارییه‌كاندا هاتووە، زیاتركردنی بڕی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ په‌ره‌پێدانی پارێزگاكان له دوو تریلیۆن دیناره‌وه بۆ چوار ترلیۆن و هه‌روه‌ها زیادكردنی پاره‌ی پترۆدۆلار بۆ 500 ملیار دینار، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنن.